سەرۆکی ئەمریکا مردنی خامنەیی پشت راست دەکاتەوە
وێستگەنیوز_
دوای ئەوەی لەزاری
چەندین سەرچاوە بڵاوکرایەوە گوایە عەلی خامنەیی، ریبەری باڵای ئێران کوژاروە و
میدیاکانی ئێران رەتیان دەکردەوە، دواجار ترەمپ لە پایەمێکیدا بڵاویکردەوە و وتی،
"عەلی خامنەیی مرد"
دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە خۆی لە "Truth
Social" بڵاوی کردەوە،
کوژرانی عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی راگەیاند و وەک
دادپەروەری بۆ گەلی ئێران و ئەمریکییەکان وەسفی کرد.
ترەمپ
لە پەیامەکەیدا خامنەیی بە "یەکێک لە شەڕەنگێزترین کەسەکانی مێژوو"
ناوبرد و وتی: "خامنەیی نەیتوانی لە دەست سیستەمە هەواڵگرییە پێشکەوتووەکانی
ئێمە و ئیسرائیل رزگاری بێت."
ترەمپ لە
پەیامەکەیدا زیتر دواو وتی، ئێستا دەتوانن پارێزبەندییان هەبێت، بەڵام دواتر تەنیا
مەرگیان بۆ دەمێنێتەوە، داواشی لێکردن بە ئاشتییانە بچنە پاڵ نیشتمانپەروەرانی
ئێران بۆ وەرگرتنەوەی وڵاتەکەیان.
سەبارەت
بە دۆخی سەربازی، ترەمپ رایگەیاند کە لە ماوەی تەنیا یەک رۆژدا ئێران وێران و
تێکشکێنراوە، بەڵام جەختی کردەوە کە بۆردوومانە قورس و وردەکان بۆ ماوەی هەفتەیەک
یان تا هەر کاتێک پێویست بێت بەردەوام دەبن.
AM:03:56:01/03/2026
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت