ئیمانوێل ماکرۆن: فەرەنسا ئاگادار نەکرایەوە و بەشداری نەکرد لە هێرشەکانی سەر ئێران
وێستگەنیوز-
سەرۆکی فەرەنسا رایدەگەیەنێت، فەرەنسا بەشداری هێرشەکانی سەر ئێران نەکردووە، ئاماژە بەوەدەکات، فەرەنسا داوای کارکردنی دیپلۆماسی دەکات.
ئەمڕۆ شەممە 28ی شوباتی 2026، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە میانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بەرگری و ئاسایش رایگەیاند، "فەرەنسا ئاگادار نەکراوەتەوە و بەشداریی لەو هێرشەی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران نەکردووە".
سەرۆکی فەرەنسا داوای، لە پێشینەی کارکردنی "دیپلۆماسی" و زمانی "دیالۆگ" بۆ وەستاندنی شەڕەکە کرد.
PM:10:39:28/02/2026
ئهم بابهته 60
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت