عەباس عێراقچی: ئەم تاوانانەی کە لە دژی گەلی ئێران ئەنجام دەدرێن، بێ وەڵام نامێننەوە


وێستگەنیوز-

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە نوێترین پەیامیدا رایگەیاند، "ئەم تاوانانەی کە لە دژی گەلی ئێران ئەنجام دەدرێن، بێ وەڵام نامێننەوە".


ئاماژەی بەوەکرد، "بینای قوتابخانەی سەرەتایی کچان لە باشووری ئێران کە وێران بووە بە رۆژی رووناک بۆردوومان کرا لە کاتێکدا پڕ بوو لە قوتابی، تەنها لەو قوتابخانەیە بە دەیان منداڵی بێتاوان کوژراون".

عێراقچی وتی، "جەنگی بنیامین نەتانیاهۆ و دۆناڵد ترەمپ دژی ئێران، بەتەواوی بێ پاساو و نایاسایی و ناڕەوایە".

وتیشی، "ترەمپ بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیلی خستووەتە سەروو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا".

ئەوەشی خستەڕوو، "هێزە چەکدارە بە هێزەکانمان بۆ ئەم رۆژە ئامادەن و وانەی شایستە بە دەستدرێژیکاران دەدەن".


PM:04:28:28/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت