ناتانیاهۆ: كاتی ئه‌وه هاتووه پێكهاته‌كانی ئێران كۆت و به‌ندی سته‌مكاری فڕێ بده‌ن
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له یه‌كه‌م لێدوانی‌دا دوای ده‌ستپێكردنی هێرش بۆسه‌ر ئێران، رایگه‌یاند كه "كاتی ئه‌وه هاتووه فارس كورد، ئازه‌ری و به‌لووچ كۆت و به‌ندی سته‌مكاری فڕێ بده‌ن".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له یه‌كه‌م لێدوانی‌دا دوای هێرش بۆسه‌ر ئێران رایگه‌یاند:
*له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌ستمان به هێرش بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستیپێكرد.
*به هێرشه‌كانمان ده‌مانه‌وێت هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران نه‌هێڵین.
*سوپاسی دۆستی گه‌وره‌مان سه‌رۆك تره‌مپ ده‌كه‌م و سوپاس بۆ سه‌ركردایه‌تییه مێژووییه‌كه‌ی.
*رژێمی ئێران ئه‌مریكییه‌كانیان كوشتووه.
*47 ساله رژێمی ئێران دروشمی مه‌رگ بۆ ئیسرائیل و ئه‌مریكا ده‌ڵێته‌وه.
*رژێمی ئێران گه‌له‌كه‌ی خۆی كۆمه‌ڵكوژ كردووه و خوێنی خه‌ڵكی ئێمه‌ی رشتووه.
*كاتی ئه‌وه هاتووه پێكهاته‌كانی فارس كورد، ئازه‌ری، به‌لووچ كۆت و به‌ندی سته‌مكاری فڕێ بده‌ن.
*ناكرێت ئه‌م رژێمه تیرۆریسییته بكوژه چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌بێت و رێگه‌ی پێبدرێت هه‌ڕه‌شه له مرۆڤایه‌تی بكات.
*كاتی ئه‌وه هاتووه به‌ها ئاشتیخوازییهكان بۆ ئێران بهێنین.
AM:11:45:28/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت