ئیسرائیل هێرشی كرده سه‌ر ئێران
وێستگه‌نیوز -
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئیسرائیل كاتز وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ئیسرائیل "هێرشی پێشوه‌خته"ی له دژی ئێران ده‌ستپێكردووه.
هاوكات له‌گه‌ڵ لێدوانه‌كه‌ی كاتز، سوپای ئیسرائیل ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی داخست و باری نائاسایی راگه‌یاند و هه‌موو قوتابخانه‌كانی ئه‌و وڵاته داخران.
هاوكات له له شاری ئۆرشلیم زه‌نگی ئاكاداركردنه‌وه له مه‌ترسی لێده‌درێت و سوپاش دوا له ئیسرائیلییه‌كان ده‌كات خۆیان بپارێزن.
ئه‌م هێرشه هاوكاته له‌گه‌ڵ دانوستانه‌كانی ئه‌مریكا و ئێران سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تاران.
AM:09:24:28/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت