هێڵی ئاسمانیی تورکیا دەنگۆی راگرتنی گەشتەکانی بۆ ئێران رەتدەکاتەوە


وێستگەنیوز_

هێڵی ئاسمانیی تورکیا (تۆرکیش ئەیرلاین) سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باس لە هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانیان بۆ ئێران دەکەن و جەختی لە بەردەوامیی گەشتەکان کردەوە.

ئەمڕۆ هەینی، 27-2-2026 یەحیا ئوستوون، بەرپرسی باڵای پەیوەندییەکان لە هێڵی ئاسمانیی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئەو دەنگۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکانیان بۆ ئێران بڵاوبوونەتەوە، بە هیچ شێوەیەک راستی نین. ناوبراو روونیکردووەتەوە کە هیچ گەشتێکیان بۆ ئەو وڵاتە رانەگرتووە و سەرجەم ئەو گەشتانەی لە کاتەکانی رۆژدا بەرنامەیان بۆ داڕێژراوە، وەک خۆیان و بەبێ هیچ کێشە و گۆڕانکارییەک ئەنجام دەدرێن."

ئەمەش لە کاتێکدایە، چەندین دەزگای راگەیاندن بلاویانکردەوە کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تاران و ئیستەنبوڵ لەلایەن کۆمپانیاکانی هەردوو وڵاتەوە هەڵوەشاونەتەوە.


PM:10:46:27/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت