پاكستان "جه‌نگی كراوه"ی دژ به تالیبانی ئه‌فغانستان راگه‌یاند
وێستگەنیوز-
له دوو رۆژی رابردوودا، هه‌ردوو وڵاتی پاكستان و ئه‌فغانستان، بۆردومانی ئاسمانی خوێناویان كردووه‌ته سه‌ر یه‌ك، دواتر ئیسلام ئاباد بۆردومانی چه‌ند شارێكی سه‌ره‌كی ئه‌فغانستانی كرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 28ی شوباتی 2026، حكومه‌تی پاكستان "جه‌نگی كراوه"ی دژ به ده‌سه‌ڵاتدارانی تالیبانی ئه‌فغانستان راگه‌یاند.
لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ تێکچووە، دەروازە سنوورییەکانی نێوانیان داخرا، ئه‌مه دوابه‌دوای ئه‌و شەڕ و پێکدادانەکان هات كه لە مانگی ئۆکتۆبەری رابردوودا روویدا و زیاتر لە ٧٠ کەس لە هەردوولا کوژران.
خواجە ئاسیف وەزیری بەرگری پاکستان له سه‌كۆی ئێكس رایگه‌یاند، "سەبرمان تەواو بوو، ئێستا جه‌نگێكی كراوه له‌نێوان ئێمه و ئێوه‌دا هه‌یه".
لای خۆیەوە موحسین نەقوی وەزیری ناوخۆی پاکستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ڕایگەیاند هێرشەکان بۆ سەر ئەفغانستان "وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی گونجاو" بوو، دوای ئەوەی له هه‌ردوو شاری كابول و قه‌نده‌هار، ته‌قینه‌وه روویداوه و ده‌نگی ته‌قه بیستراوه.
پێشتر ڕۆژنامەنووسانی ئاژانسی فرانس پرێس، هەواڵی بیستنی تەقینەوە لە کابول و بینینی فڕۆکەی شەڕکەریان لە ئاسمانی شاره‌كه بڵاوکردەوە. لە قەندەهار لە باشووری وڵات، ڕۆژنامەنووسێکی دیکەی ئاژانسی فرانس پرێس، رایگه‌یاند گوێی له ده‌نگی فڕۆكه بووه.
لای خۆیه‌وه، حکومەتی تاڵیبان هێرشە ئاسمانییەکانی پاکستانی پشتڕاستکردەوە و زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبان ڕایگەیاند هێرشه‌كان، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
عەتاوڵا تەلار، وەزیری ڕاگەیاندنی پاکستان ده‌ڵێت، "ئامانجە بەرگرییەکانی تاڵیبانی ئەفغانستان" لە کابول و قەندەهار و له پارێزگای پاکتیا كراونه‌ته ئامانج.
ئه‌م هێرشانه‌ی پاكستان بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان، لە وەڵامی ئه‌و هێرشه نوێیه‌ی ئه‌فغانستان دێت بۆ سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی پاكستان كه دوێنێ پێنج شه‌ممه، ئه‌نجامیدا بوو. له هه‌مانكاتدا دەسەڵاتدارانی تاڵیبان ڕایانگەیاند کە هێرشی بەرپەرچدانەوەی نوێیان دەستپێکردووە، ئەمەش په‌ره‌سه‌ندنێكی خێرای ململانێكانه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28ی شوباتی 2026، وتەبێژی دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان ڕایگەیاند ئەفغانستان هێرشێكی نوێی به‌رفراوانی كردووه‌ته سه‌ر پێگەی سەربازانی پاکستان، ئەمەش دوای هێرشەکانی ڕۆژی پێشووی ئیسلام ئاباد بۆ سەر کابول و قەندەهار دێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی، شهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند: هێزەکانی وڵاتەکەی توانای "پلیشانه‌وه‌ی" هه‌ر دهستدرێژكارێكیان هه‌یه.
وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان ڕایگەیاند، له هێرشه زه‌مینییه‌كه‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه، بۆ سه‌ر پێگه سه‌ربازییه‌كانی پاكستان، هه‌شت سه‌ربازی ئێمه كوژران و هێرشه‌كه‌یان وه‌ك وه‌ڵامێك بووه بۆ هێرشه خوێناوییه‌كانی پێشووی پاكستان بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
له‌م باره‌یه‌وه زەبیحوڵڵا موجاهید رایگه‌یاند "دەیان سەربازی پاکستانی کوژراون، ئێمە 10 تەرممان بۆ کونار و ناوچەکانی دیکە گواسته‌وه، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك بریندار و دیلیش هه‌یه".
نووسینگه‌ی پارێزگاری کونار و دانیشتوانی ئەو پارێزگایه، بە ئاژانسی فرانس پرێسیان ڕاگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ناوچەکەیان بەردەوامه، بەرپرسانی ئەفغانستانیش پشتڕاستیان کردەوە کە سوپا لە پارێزگاکانی دیکەش ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدات.
لە بەرامبەردا پاکستان ڕایگەیاند به شێوه‌یه‌كی "خێرا و كاریگه‌ر" وه‌ڵامی هێرشه‌كان ده‌ده‌نه‌وه. هه‌روه‌ها وەزارەتی ڕاگەیاندنی پاکستان، له سه‌كۆی "ئێكس" ده‌ڵێت ئەفغانستان له هه‌رێمی خێبه‌ر په‌ختونخوا" بێ بوونی هیچ پاس
PM:02:35:27/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت