كه‌ی ئه‌مریكا هێرش ده‌كاته‌سه‌ر ئێران؟ زیره‌كی ده‌ستكرد وه‌ڵام ده‌داته‌وه
وێستگه‌نیوز –
هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی نێوان واشنتۆن و تاران، پرسیارێكی هه‌ستیار له ژووره‌كانی هه‌واڵ و له سۆشیال میدیا سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه "كه‌ی ئه‌مریكا په‌نا بۆ كرده‌وه‌ی سه‌ربازی له دژی ئێران ده‌بات و هێرش ده‌كاته‌سه‌ری؟".
له هه‌وڵێكدا بۆ تێگه‌یشتن له‌وه‌ی كه سیسته‌می زیره‌كی ده‌ستكرد چۆن كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت به‌رامبه‌ر به پرسیاره زۆر هه‌ستیاره‌كان، ئه‌م پرسیاره له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی سیستماتیكیدا بۆ چوار پلاتفۆرمی سه‌ره‌كی زیره‌كی ده‌ستكرد خرایه‌ڕوو.
ڕۆژنامه‌ی "ئۆرشه‌لیم پۆست"ی ئیسرائیلی كه تاقیكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامدا، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئامانجه‌كه پێشبینیكردنی كرده‌وه‌ی سه‌ربازی نه‌بووه، به‌ڵكو لێكۆڵینه‌وه له هه‌ڵسوكه‌وتی مۆدێله دیجیتاڵییه‌كان بووه كاتێك پاڵ ده‌نرێن بۆ پێدانی وه‌ڵامی ورد سه‌باره‌ت به‌و سیناریۆیانه‌ی كه هێشتا له واقیعدا بڕیاریان له‌سه‌ر نه‌دراوه.
پرسیاره‌كه به‌م شێوه‌یه كرابوو: ده‌مه‌وێت هه‌موو فاكته‌ره‌كان له‌به‌رچاو بگری و به وردی ئه‌و رۆژه‌م پێ بڵێی كه ئه‌مریكا هێرش ده‌كاته سه‌ر ئێران؟.
مۆدێله‌كان چۆن وه‌ڵامیان دایه‌وه؟
مۆدێلی "
Claude" سه‌ره‌تا ڕه‌تیكرده‌وه به‌روارێكی دیاریكراو بدات، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه دیاریكردنی به‌روارێكی ورد "دروستكردنه به‌بێ بنه‌مای ڕاستی"، چونكه بڕیاره‌كه په‌یوه‌سته به‌و پێشهاتانه‌ی كه هێشتا ڕوویان نه‌داوه.
به‌ڵام له‌ژێر فشاردا، گۆڕا بۆ سیناریۆی ئه‌گه‌ری، سه‌ره‌تا لایه‌نگری "سه‌ره‌تای تا ناوه‌ڕاستی مانگی ئازاری 2026" بوو، پێش ئه‌وه‌ی به‌رته‌سكی بكاته‌وه بۆ 7 یان 8ی ئازاری 2026.
"
Gemini" له‌گه‌ڵ پرسیاره‌كه‌دا وا مامه‌ڵه‌ی كرد كه به‌ستراوه‌ته‌وه به پێشهاته سیاسییه‌كانه‌وه نه‌ك به‌روارێكی دیاریكراو. هه‌رچه‌شنه گورزێكی چاوه‌ڕوانكراوی به چه‌ند هۆكارێكه‌وه گرێدا، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی فه‌رمی ئێران، كۆتاییهاتنی ئه‌و واده‌یه‌ی كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا دیاری كردبوو و ده‌رئه‌نجامی دانوستانه دیپلۆماسییه به‌رده‌وامه‌كان.
دواتر "واده‌یه‌كی ورد"ی له نێوان ئێواره‌ی 4ی ئازار و ئێواره‌ی 6ی ئازاری 2026 ده‌ستنیشانكرد، به‌و گریمانه‌یه‌ی كه هه‌ر هێرشێك له شه‌ودا ده‌ستپێبكات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریی فڕۆكه تارماییه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك B-2 و كه‌مكردنه‌وه‌ی تواناكانی دۆزینه‌وه‌ی.
" Grok AI" هه‌ر له سه‌ره‌تاوه واده‌یه‌كی ڕوونی خسته‌ڕوو و 28ی شوباتی 2026ی دیاریكرد، و به ئه‌نجامی دانوستانه‌كانی جنێڤه‌وه‌ی به‌سته‌وه.
له پێداچوونه‌وه‌یه‌كی دواتردا هه‌مان به‌رواری پاراست به‌ڵام هۆكاره‌كانی زیاد كرد كه ده‌توانن بیگۆڕن، وه‌ك پێشكه‌وتنێكی دیپلۆماسی یان په‌ره‌سه‌ندنێكی له‌ناكاو.
له هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌ره‌تایی خۆیدا، "
ChatGPT" به‌رواره‌كه‌ی به 1ی ئازاری 2026 خه‌مڵاندووه، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ئی درێژبێته‌وه بۆ 6ی ئازار.
له پێداچوونه‌وه‌یه‌كی دواتر و به‌رفراوانتردا، خه‌مڵاندنه‌كه پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كرا بۆ 3ی ئازاری 2026 (به كاتی ئه‌مریكا)، ئاماژه به‌وه كرا كه ئه‌مه ڕه‌نگه كاردانه‌وه‌ی زه‌مه‌نی هه‌بێت له ئیسرائیل بۆ 4 ی ئازار.
PM:04:35:26/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 2020
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت