دانوستانی ئەمریکا و ئێران بەشێوەیەکی کاتی راگیرا
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی شوباتی 2026، گەڕی سێیەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بە بەشداری شاندەکانی هەردوو وڵات لە جنێڤی پایتەختی سویسرا بەنێوەدگیری عومان بەڕێوەچوو.
لە ئێستادا دانوستانی نێوان هەردوو شاندی ئەمریکا و ئێران لە جنێڤ بەشێوەیەکی کاتی راگیراوە و بڕیارە دوای چەند کاتژمێرێکی دیکە دەستپێبکاتەوە.
بەدر ئەلبوسەیدی، وەزیری دەرەوەی عومان رایگەیاند، "لە دانوستانەکانی ئەمڕۆ لە جنێڤ بیرۆکەی بنیاتنەر و ئەرێنیمان ئاڵوگۆڕ کرد، شاندەکانی ئەمریکا و ئێران ئێستا پشوو وەردەگرن، هەر ئەمڕۆ دووبارە کۆدەبنەوە، هیوادارین پێشکەوتنی زیاتر بەدەست بهێنین".
لە گەڕی سێیەمی دانوستانەکان، شاندەکەی ئێران بە سەرۆکایەتی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دەبێت و لایەنی ئەمریکیش بە نوێنەرایەتی ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر، راوێژکارانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەبن.
دوو گەڕی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیری عومان لە مەسقەت و جنێڤ بەڕێوەچووە بەپێی وتەی بەرپرسانی ئێران و ئەمریکا بێت دانوستانەکان باش بوون.
PM:03:47:26/02/2026
ئهم بابهته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت