هه‌سه‌ده: دیمه‌شق ده‌یه‌وێت له شكستی له ئیداره‌دانی كه‌مپی ئه‌لهۆل خۆی بدزێته‌وه
وێستگه‌نیوز –
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده"، لێدوانه‌كانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سوریا ده‌رباره‌ی كه‌مپی ئه‌لهۆل ره‌ت ده‌كاته‌وه به ناڕاست وه‌سفیان ده‌كات، ده‌شڵێت: "حكومه‌تی دیمه‌شق ده‌یه‌وێت له شكستی خۆی له ئیداره‌دانی كه‌مپی ئه‌لهۆل رابكات".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كه‌مپی ئه‌لهۆل و لێدوانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی سوریا بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی دیمه‌شق له لێدوانه بڵاوكراوه‌كانیدا هه‌وڵیداوه خۆیان له به‌رپرسیارێتی ئه‌و رووداوانه‌ی له كه‌مپی ئه‌لهۆل روویدا و شكستی ئاشكرایان له به‌ڕێوه‌بردنی دۆخه‌كه له‌وێ دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌وه، بدزنه‌وه".
هه‌سه‌ده ده‌ڵێت: "پێش ئه‌م رووداوانه گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به دیمه‌شق راسته‌وخۆ هێرشیان كرده‌سه‌ر كه‌مپه‌كه و هێزیان كۆكرده‌وه. پێكدادانه‌كان گه‌یشته ده‌وروبه‌ری كه‌مپه‌كه كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ جموجۆڵه هاوئاهه‌نگه‌كانی ناو كه‌مپه‌كه له‌لایه‌ن خێزانه داعشییه‌كانه‌وه بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌گێڕی".
ده‌شڵێت: "له به‌رامبه‌ر ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه به‌مه‌به‌ست و بێده‌نگیی گوماناوی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا، هێزه‌كانمان ناچار بوون بكشێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مپه‌كه نه‌بێته گۆڕه‌پانێكی جه‌نگی كراوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "دوابه‌دوای ئه‌مه‌ش ئه‌و گروپانه چوونه ناو كه‌مپه‌كه و له به‌رده‌م كامێراكانی خۆیان ده‌ستیان كرد به بردنه‌ده‌ره‌وه‌ی خێزانی ئه‌ندامانی داعش. ئه‌م پرۆسه‌ی بردنه‌ده‌ره‌وه‌یه به ئاشكرا و به به‌ڵگه‌وه بۆ ماوه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام بوو، به‌به‌رچاو و چاودێری كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ له حكومه‌تی دیمه‌شق".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیارن له‌م دۆخه ئه‌و لایه‌نانه‌ن كه له‌و كاته‌دا كۆنترۆڵ و ئیداره‌ی كه‌مپه‌كه‌یان گرته ئه‌ستۆ. ئه‌م ڕاستیانه به به‌ڵگه‌ی ده‌نگی و ڤیدیۆیی تۆماركراون و ناتوانرێت به لێدوانی میدیایی چه‌واشه‌كارانه په‌رده‌پۆش بكرێن".
"هێزه‌كانمان و ئیداره‌ی كه‌مپه‌كه ساڵانێكه ئه‌ركه مرۆیی و ئه‌خلاقی و ئه‌منییه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ كردووه، سه‌ره‌ڕای ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دۆسێیه و نه‌بوونی پشتیوانییه‌كی پێویست و ئاسته‌نگه ئه‌منییه به‌رده‌وامه‌كان. خه‌می سه‌ره‌كی و كۆتایی ئێمه پاراستنی دانیشتووان و رێگریكردن له دروستكردنه‌وه‌ی شانه‌كانی داعش له ناوه‌وه یان ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كه بووه"، هه‌سه‌ده واده‌ڵێت.
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "بۆیه ناتوانرێت ئه‌و لێدوانه نابه‌رپرسیارانه‌ی كه له‌لایه‌ن وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆ ده‌درێن، له هه‌وڵه سیاسییه‌كان بۆ به‌لاڕێدابردنی ڕای گشتی و لادانی سه‌رنج له‌و كه‌موكوڕییه ئه‌منی و ئیداریانه‌ی كه هاوڕێی قۆناغی كۆنترۆڵكردنی كه‌مپه‌كه بوو له‌لایه‌ن ئه‌و كوتلانه‌یه‌وه، جیابكرێنه‌وه.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده راشیگه‌یاندووه كه به‌م پێیه ئێمه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه:
*كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانمان ده‌رئه‌نجامی ڕاسته‌وخۆی هێرشی سه‌ربازی و كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی دیمه‌شق بوو كه كه‌مپه‌كه و ده‌وروبه‌ری كرده ئامانج.
*پرۆسه‌ی بردنه‌ده‌ره‌وه و به‌قاچاغبردنی خێزانه‌كانی داعش دوای هاتنه ناوه‌وه‌ی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی دیمه‌شق پشتیوانیان لێده‌كات و تێوه‌گلانی ڕاسته‌وخۆیان له‌و كاره‌دا روویداوه.
*به درێژایی ساڵانی رابردوو هێزه‌كانمان پابه‌ندترین لایه‌ن بوون بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م پرسه ئاڵۆزه به‌پێی به‌رزترین پێوه‌ره‌كانی مرۆیی و ئه‌منی.
PM:10:13:25/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت