وه‌زاره‌تی ناوخۆی سوریا هه‌ڵهاتنی به كۆمه‌ڵ له كه‌مپی ئه‌لهۆل پشتڕاست ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، 25ی شوباتی 2026، وه‌زاره‌تی ناوخۆی سوریا، دانی به‌وه‌دانا هه‌ڵاتنی به كۆمه‌ڵ، له كه‌مپی ئه‌لهۆل ڕوویداوه كه خێزانی ده‌ستگیركراوانی داعشی تێدابووه، له‌نێویاندا بیانییه‌كان، ئه‌مه دوای كشانه‌وه‌ی هێزه كوردییه‌كان كه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه‌كه‌یان له‌ئه‌ستۆ گرتبوو.
نوره‌دین بابا، وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی تیمه تایبه‌تمه‌نده‌كانمان، ده‌ركه‌وت له ئه‌نجامی كردنه‌وه‌ی كه‌مپه‌كه، به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی، هه‌ڵهاتنی به كۆمه‌ڵ ڕوویداوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ندێك له پاسه‌وانه‌كان "شوێنه‌كه‌یان و چه‌كه‌كانیان" به‌جێهێشتبوو، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و كاره‌دا، به‌ربه‌سته ناوخۆییه‌كانی ناو كه‌مپه‌كه لابراون، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌هۆی دروسبوونی شڵه‌ژان و ئاژاوه‌گێڕی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: "بارودۆخی مرۆیی ناو كه‌مپی ئه‌لهۆڵ، به هه‌موو پێوه‌رێك شۆكهێنه‌ر بوو، له كه‌مپێكی سه‌ربازی ده‌سه‌به‌سه‌ركردنی زۆره‌ملێ ده‌چوو. چونكه تێیدا به هه‌زاران كه‌س، بۆ چه‌ندین ساڵ، له بارودۆخێكی سه‌ختدا و له ناوچه‌یه‌كی نیمچه بیابانیدا ده‌ژیان كه هیچ ژێرخانێكی ژیانی تێدا نه‌بوو، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مه ته‌واو له‌گه‌ڵ بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دادپه‌روه‌ری و مافه‌كانی مرۆڤ ناگونجێت".
نوره‌دین بابا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: "پێش ئه‌وه‌ی سوپا بگاته چوارده‌وری ئه‌و شوێنه‌ی كه پێیده‌وترا كه‌مپی ئه‌لهۆل، له ناكاو بینیمان هه‌سه‌ده، به شێوه‌یه‌كی كتوپڕ كشایه‌وه. كشانه‌ی هه‌سه‌ده له ناوچه‌ی كه‌مپه‌كه، شه‌ش كاتژمێر به‌ر له گه‌یشتنی هێزه‌كانی سوپای سوریا، روویدا".
لای خۆیه‌وه فادی ئه‌لقاسم به‌ڕێوه‌به‌ری كەمپی ئه‌لهۆل رایگه‌یاند كه "رۆژی یه‌كشه‌ممه كه‌مپه‌كه داخرا و سه‌رجه‌م خێزانه سوری و غه‌یره سورییه‌كان گواسترانه‌وه و حكومه‌تی سوریا، دوور له چاوی میدیا، پلانێكی بۆ سه‌رله‌نوێ بوژانه‌وه و تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی خێزانه‌كان داڕشتووه".
كه‌مپه‌كه نزیكه‌ی 24 هه‌زار كه‌سی له‌خۆگرتبوو، له‌وانه نزیكه‌ی 15 هه‌زار سوری و 6 هه‌زار و 300 ژن و منداڵی بیانی سه‌ر به 42 ره‌گه‌زنامه‌ی جیاواز و به‌شی هه‌ره زۆری وڵاته‌كان، رازینین هاوڵاتییه‌كانی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه. به‌ڵام له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو، ژماره‌ی دانیشتوانی كه‌مپه‌كه، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردبوو.
PM:09:17:25/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت