حزبوڵای لوبنان: ده‌ستوه‌ردان ناكه‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێرشێكی “سنووردار” بكاته‌سه‌ر ئێران
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌رپرسێكی حزبوڵای لوبنان به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا هێرشێكی "سنووردار" بۆ سه‌ر ئێران ئه‌نجام بدات، حزبه‌كه‌ی ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی ناكات، هاوكات هۆشداریشی دا كه به ئامانجگرتنی عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران "هێڵی سووره”.
ئه‌و به‌رپرسه كه داوای كرد ناوی ئاشكرا نه‌كرێت، ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر گورزهكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران سنووردار بن، هه‌ڵوێستی حزبوڵا ئه‌وه‌یه كه ده‌ستوه‌ردانی سه‌ربازی ناكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئامانج رووخاندنی رژێمی ئێران یان به ئامانجگرتنی شه‌خسی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی بێت، ئه‌وكاته حزب ده‌ستوه‌ردان ده‌كات".
دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رێنمایی بۆ هه‌موو دیپلۆماتكاره ناپێویسته‌كان و بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌ركرد كه لوبنان بهجێبهێڵن له كاتێكدا گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران په‌ره‌ده‌سێنن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاری لوبنان به رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌تی راگه‌یاندووه كه ئه‌م هه‌نگاوه مه‌ترسی لوبنانی زیاتر كردووه له‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی واشنتۆن و تاران، لوبنان ببێته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ.
PM:06:54:25/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 128
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت