وێنه‌یه‌كی تایبه‌تی بووكه‌كه‌ی داعش لە کەمپی ڕۆژ
وێستگەنیوز-
دوای ئه‌وه‌ی كه‌مپی هۆڵ داخرا و هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا، دانیشتوانی كه‌مپه‌كه‌ی گواسته‌وه بۆ شوێنێكی دی، دووباره ناوی كه‌مپی رۆژ هاتووه‌ته‌وه ناو ناوان كه خێزانه‌كانی رێكخراوی داعشی له‌خۆگرتووه.
كه‌مپی رۆژ به دووه‌مین و گەورەترین و مەترسیدارترین کەمپەکانی داعش دادەنرێت و ژنانی نه‌ته‌وه‌ی جۆراوجۆر و جیاوازی تێدایه.
هه‌ردوو كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌و ئه‌لحه‌ده‌س، چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ژنان و بێوه‌ژنه‌كانی داعش كردووه و كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی تایبه‌تی شه‌میمه بیگۆم-یان گرتووه كه به "بووكه‌كه‌ی داعش" ناوده‌برا و له كاتی وێنهگرتنهكهیدا هه‌وڵیداوه خۆی له چاوی كامێرای په‌یامنێره‌كان به‌دووربگرێت.
شه‌میمه ساڵی 2015، له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا له‌نده‌ن به‌جێده‌هێڵێت و له‌گه‌ڵ دوو له هاوڕێكانی قوتابخانه‌ی، به‌ره‌و سوریا ده‌كه‌وێته‌ڕێ و له سوریا هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی رێكخراوی داعش ده‌كات و سێ منداڵی لێی ده‌بێت و هه‌رسێ منداڵه‌كه‌ی له ته‌مه‌نی كۆرپهیدا گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
شه‌میمه له ساڵی 2019وه، له كه‌مپی رۆژ، له‌گه‌ڵ هه‌زاران ژن و منداڵی بیانی ده‌ژی. كه‌مپی رۆژ ده‌كه‌وێته گونده‌واره‌كانی قامیشلۆ و تا ئێستا له ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سوریای دیموكراته.
كه‌مپه‌كه دوای ئه‌وه‌ی له هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی 34 هاوڵاتی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئوسترالی، شكستیهێنا، دووباره له‌لایه‌ن میدیاكانه‌وه تیشكی خراوه‌ته‌سه‌ر و كه‌وتووه‌ته‌وه به‌ر باس.
PM:01:11:25/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 220
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت