به‌رپرسێكی ئێرانی بۆ ئه‌مریكا: ئێمه نه لیبیاین، نه سوریا و نه ڤه‌نزوێلا
عه‌مید ره‌سوڵ سه‌نائی
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌رپرسێكی ئێرانی رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا ده‌بێ له‌وه تێبگات كه ئێران سوریا، لیبیا و ڤه‌نزوێلا نییه و هه‌ر هێرشێك بۆسه‌ری، به‌توندی وه‌ڵام ده‌درێته‌وه تا ئه‌و ئهستهی بگاته جه‌نگێكی هه‌رێمی.
فه‌ریق ڕه‌سووڵ سه‌نائی راد، یاریده‌ده‌ری كاروباری سیاسی له نووسینگه‌ی كاروباری ئایدیۆلۆژی-سیاسی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، وتی: "ئه‌مریكا نابێت ئێران له‌گه‌ڵ هه‌ندێك وڵات تێكه‌ڵ بكات، چونكه نه لیبیا، نه سوریا و نه ڤه‌نزوێلایه".
سه‌نائی-راد ده‌ڵێت: "جموجۆڵی فڕۆكه هه‌ڵگر و كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا توانای دروستكردنی ترس یان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئیراده‌مان نه‌ماوه".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئێران توانای خۆڕاگری هه‌یه و هه‌ر نمایشێكی هێز به ئامانجی دروستكردنی فشار له‌سه‌ر مێزی دانوستان، لێدانهوهیهكی هه‌ڵه‌یه.
هاوكات هۆشداریدا له‌وه‌ی هه‌رچه‌شنه هه‌ڵكشانێك نه‌ك ته‌نها زیان به ئه‌مریكییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی نائارامییه‌كی به‌رفراوانتر و هاوپه‌یمانه‌كانی واشنتۆنیش ده‌گرێته‌وه، ئیسرائیلیشی تۆمه‌تبار كرد به دروستكردنی كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌مریكا و پاڵنانی بۆ بڕیاردانی هه‌ڵه سه‌باره‌ت به دۆخی ئێران.
ئه‌و به‌رپرسه باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌مریكا "تێگه‌یشتنێكی ناته‌واوی ده‌رباره‌ی ئێران هه‌یه و هه‌ر كارێكی گه‌مژانه ئه‌نجام بدات، زیانی ماددی و مهعتهوی بۆی ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه "وه‌ڵامی ئێران یه‌كلاكه‌ره‌وه و توند ده‌بێت، و ره‌نگه ببێته هۆی شه‌ڕێكی هه‌رێمی كه سنووره‌كانی ناوچه‌كه تێپه‌ڕێنێت".
PM:05:40:24/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 124
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت