به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی هەلیکۆپتەرێکی سەربازی لە ناوەڕاستی ئێران دوو کەس گیانیان لەدەستدا
وێستگه‌نیوز –
ئەمڕۆ سێ شەممە، 24ی شوباتی 2026، هەلیکۆپتەرێکی سەربازی لە ناوەڕاستی ئێران کەوتە خوارەوە و لانیکەم دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
تەلەفزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاویکردەوە، هەلیکۆپتەرێکی هێزی ئاسمانی ئێران، لە پارێزگای ئه‌سفەهان کەوتە خوارەوە و لانیکەم دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران، بێ ئەوەی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە ئاشکرا بکات، رایگه‌یاند: "بەداخەوە فڕۆکەوانەکە و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی له‌م رووداوه‌دا گیانیان لەدەستدا".
AM:10:48:24/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت