ناتانیاهۆ هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌ڵێنی دا كه ئه‌گه‌ر ئێران هێرش بكاته سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، به هێزێك وه‌ڵام بداته‌وه كه به‌خه‌یاڵی كه‌سدا نه‌هاتبێت، هاوكات داوای له ئیسرائیلییه‌كان كرد "یه‌كگرتووبن".
ناتانیاهۆ وتی: "ئێمه به رۆژانێكی ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕین، بۆ هه‌موو سیناریۆیه‌ك ئاماده‌ین".
وتیشی: "روونم كرده‌وه و په‌یامێكم به رژێمی ئێران گه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر ئه‌وان گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی مێژوویی خۆیان بكه‌ن و هێرش بكه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، به هێزێك وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه كه ته‌نانه‌ت به خه‌یاڵیشیاندا نایه‌ت".
روونیشیكرده‌وه "ئێستا كاتی مشت‌ومڕ نییه. له‌م رۆژانه‌دا، له سه‌روبه‌ندی جه‌ژنی (ئه‌لپوریم)دا، هه‌روه‌ك ئێستا، میلله‌ت ده‌بێت یه‌كگرتوو بێت و شان به شانی یه‌ك بوه‌ستن. من متمانه‌م به هێزمان و به جه‌نگاوه‌ره‌كانمان هه‌یه."
كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رۆژنامه‌ی تایمز ئۆف ئیسرائیل له راپۆرتێكدا رایگه‌یاندبوو كه فڕۆكه ئه‌مریكییكانی تایبه‌ت به پێدانی سووته‌مه‌نی له فڕۆكه‌خانه‌ی بن گۆریۆنی ئیسرائیل بینراون".
ڕۆژنامه‌كه ڕوونی كرده‌وه كه بینینی ئه‌م فڕۆكانه به‌شێك بووه له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ربازیی به‌رفراوانتری ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێشتر ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاندبوو كه وه‌زاره‌ته‌كه فه‌رمانی به كارمه‌نده ناپێویسته‌كانی حكومه‌ت و خێزانه‌كانیان كردووه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌یروت به‌جێبهێڵن.
PM:08:01:23/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت