كه‌مپی هۆل له حه‌سه‌كه چۆڵکرا و كه‌سی تیانه‌ماوه
وێستگەنیوز-
دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا، كه‌مپی هۆل-یان داخست، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ی شوباتی 2026، هه‌ردوو كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه نێت و ئه‌لحه‌ده‌س، چوونه‌ته ناو كه‌مپه‌كه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی كه‌مپه‌كه هیچ ئاواره‌یه‌كی تێدا نه‌ماوه، كامێرای ئه‌و دوو كه‌ناڵه، وێنه‌ی سه‌دان چادری چۆڵیان گرتووه كه ره‌شه‌با ده‌یانهێنێت و ده‌یانبات و رووبه‌رێكی فراوانی كه‌مپه‌كه ده‌رده‌خه‌ن كه کەسی تێدا نییه، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ناو كه‌مپه‌كه، گواستراونه‌ته‌وه بۆ كه‌مپێكی دیکە له گونده‌كانی حه‌له‌ب.
ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا، دوێنێ یه‌كشه‌ممه 22ی شوباتی 2026، كه‌مپه‌كه‌یان داخست كه گه‌وره‌ترین كه‌مپی وڵاته‌كه بوو، له‌لایه‌ن هێزه كوردییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برا و ساڵانێكه هه‌زاران خێزانی چه‌كدارانی رێكخراوی داعشی له‌خۆگرتبوو.
له‌م باره‌یه‌وه، فادی ئه‌لقاسم، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپه‌كه له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند، "دوای ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی، سه‌رجه‌م خێزانه سوری و غێر سورییه‌كان گواسترانه‌وه، كه‌مپه‌كه به ته‌واوه‌تی داخرا و حكومه‌ت دوور له چاوی میدیاكان، پلانی سه‌رله‌نوێ بوژانه‌وه و تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی خێزانه‌كانی داناوه".
ئه‌لقاسم كه له لایه‌ن حكومه‌تی سوریاوه، راسپێردراوه كاروباره‌كانی كه‌مپه‌كه به‌ڕێوه‌ببات ده‌ڵێت، "ژنان و منداڵانی كه‌مپه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ تێكه‌ڵ به كۆمه‌ڵگا بكرێنه‌وه، پێویستیان به كۆمه‌ك و پشتگیرییه".
لای خۆیه‌وه، رێكخراوێكی مافه‌كانی مرۆڤ كه پێشتر له كه‌مپه‌كه‌دا چالاك بوو، ئه‌وه‌ی پشتڕاستكرده‌وه، "هه‌مو ئه‌و تیمانه‌ی له ناوه‌وه‌ی كه‌مپه‌كه كاریان ده‌كرد، كه‌مپه‌كه‌یان به‌جێهێشتووه و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌ره‌سته و ژوور و ئۆفیسانه‌ی پێشتر دروستكرابوون، هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه و گواستراونه‌ته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كه".
لە سێشەممەی رابردووەوە، دەسەڵاتدارانی سوریا، دەستیان کرد بە گواستنەوەی ئەو خه‌ڵكه‌ی لە کەمپەکەدا بوونه‌وه، بۆ کەمپێکی دیکەی شاری حەلەب لە باکووری ئەو وڵاتە. ئه‌مه دوای ئەوەی، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، زۆرینەی ئەو كه‌سه بیانیانەی، لەوێ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، بەرەو شوێنێکی نادیار ڕۆیشتوون، بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەسەر بارودۆخی ڕۆیشتنیان بدرێت.
پێشتر کەمپی هۆل نزیکەی 24 هەزار کەسی تێدابوو، لەنێویاندا نزیکەی ١٥ هەزار سووری و نزیکەی 6 هه‌زار و 300 ژن و منداڵی بیانی، سه‌ر به 42 نەتەوەی جیاواز. زۆربەی وڵاتەکان ڕەتیدەکەنەوە هاوڵاتییه‌كانی خۆیان وه‌ربگرنه‌وه، بەڵام لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا، ژمارەی ئه‌وانه‌ی له كه‌مپه‌كه‌دا بوون، بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردبوو.
PM:01:41:23/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت