سەرۆک کۆماری ئێران: ئەگەر هەموو وڵاتە زلهێزەکانی جیهان دژمان بن ئێمە رادەست نابین


وێستگەنیوز-

سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، ئەگەر هەموو وڵاتە زلهێزەکانی جیهان دژمان بن ئێمە رادەست نابین، ئاماژەی بەوەشکرد، کێشەی زۆریان بۆ دروست کردوون.


ئەمڕۆ شەممە 21ی شوباتی 2026، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، "ئێمە پەیمانمان داوە کە تەنانەت ئەگەر هەموو وڵاتە زلهێزەکانی جیهان، بەرامبەرمان بوەستنەوە بۆ ئەوەی سەر دابنوێنین، ئێمە هەرگیز سەر دانانوێنین و رادەست نابین".

ئاماژەی بەوەکرد، "کێشەی زۆریان بۆ دروست کردووین و رووبەڕووی کەموکوڕی زۆر بووینەتەوە، بەڵام بە یەکگرتوویی و هاودڵی بەسەر هەموو ئەم کێشە و نامەردییانەدا زاڵ دەبین".

سەرۆک کۆماری ئێران وتی، "ئێمە برینەکانی کۆمەڵگە ساڕێژ دەکەین، تا گیان لە جەستەماندا بێت، لە پێناو ئێرانی ئازیز تێدەکۆشین."

وتیشی، "هەوڵ دەدەین کە شەرمەزاری میللەتی ئازیزی خۆمان نەبین و بە خێرایی و بەهێزەوە ژینگەیەکی گونجاویان بۆ فەراهەم دەکەین".


PM:07:55:21/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو