"كۆمه‌ڵێك كچ له رێگه‌ی خوێندنەوەی کتێب به‌نهێنی بەرەنگاری تاڵیبان دەبنەوە"
وێستگه‌نیوز –
رۆژنامه‌ی گاریدیانی بەریتانی ،چاوپێکەوتنی لەگەڵ گروپێك كردووه كه له پێنج كچی ئەفغانی پێكهاتووه. ئه‌م كچانه هەفتانە بە نهێنی بۆ خوێندنەوەی بەرهەمەکانی نووسەرانی وەک عەباس مەعروفی، زۆیا پیرزاد، جۆرج ئۆروێڵ و ئێرنست هێمینگوای، كۆده‌بنه‌وه. ئەم كچانه ده‌ڵێن خوێندنه‌وه ئامرازێكه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆت و به‌نده‌كانی تالیبان.
چوار له‌و كچانه، هه‌مو رۆژێكی پێنج شه‌ممه، پێكه‌وه له ژورێكی بچووكی ماڵی ئه‌ندامێك له ئه‌ندامانی گروپه‌كه كۆده‌بنه‌وه. ئه‌ندامی پێنجه‌میان، له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه، به‌شداری له گفتوگۆكان ده‌كات. ئه‌م پێنج كچه، گروپه‌كه‌ی خۆیان ناوناوه: "ژنان له‌گه‌ڵ كتێب و خه‌یاڵ".
ئه‌وان پێداچوونه‌وه و گفتوگۆ له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی وه‌ك "ساڵی ئاشوب"، "پیره‌مێرد و ده‌ریا"، "مه‌زرای ئاژه‌ڵان"، "كه‌شتی مردووه‌كان" ده‌كه‌ن و قسه‌وباس له چه‌مكه‌كانی وه‌ك سه‌ركوتكردن، پێگه‌ی ژنان، ئومێد له ئاینده‌دا ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی گاردیان، ئه‌و كچانه له پێناو خۆشی و كات به‌سه‌ربردن ناخوێننه‌وه، به‌ڵكو له پێناو تێگه‌شتن له ژیان و تێگه‌شتن له جیهانی ده‌وروبه‌ریان ده‌خوێننه‌وه و راپۆرته‌كه ده‌ڵێت ئه‌وان له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه، به خۆڕایی كتێبه‌كان داده‌گرن و هه‌ندێكجاریش به خواستن له كتێبخانه‌كانی وه‌رده‌گرن.
گاردیان باس له‌وه ده‌كات ئه‌م كچانه، هه‌فتانه بۆ ماوه‌ی كاتژمێر و نیوێك كۆده‌بنه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی كه‌س رانه‌كێشن، شوێنی كۆبونه‌وه‌كانیان ده‌گۆڕن. ئه‌ندامانی ئه‌م گروپه ده‌ڵێن یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانیان، له پێناو ده‌ستكه‌وتنی ئه‌و كتێبه‌ی ده‌یخوێنێته‌وه، به‌ناچاری ده‌چێته سه‌ر گردێك، تا بتوانێت له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه كتێبه‌كه دابگرێت.
یه‌كێك له‌م كچانه به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه: "سه‌روه‌ختێك نه‌یانهێشت چیتر بڕۆین بۆ قوتابخانه، هه‌مو ئومێدێكم له‌ده‌ستدا. دایكم به‌رده‌وام هانم ده‌دات. به‌ڵام من ده‌مزانی بارودۆخه‌كه هه‌رگیز باش نابێت. دواتر بڕیارمدا خۆم شتێك بكه‌م، هه‌نووكه ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه‌م بۆ خوێندنه‌وه هه‌یه".
له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی تالیبان بۆ ده‌سه‌ڵات، ئه‌م كۆمه‌ڵه كچه، خه‌ونی خوێندنیان له‌ده‌ستدا، ئه‌مانه له نێوان یه‌ك ملیۆن ژن و كچن كه له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا، خوێندنیان لێ قه‌ده‌غه‌كراوه.
یه‌كێك له ئه‌ندامانی گروپه‌كه ده‌ڵێت: "تالیبان له ژنانی هۆشیار ده‌ترسێت. بۆ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تالیبان، پێویسته هه‌مومان پێكه‌وه، هۆشیاربین و گه‌شه‌بكه‌ین".
PM:02:07:21/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت