هه‌واڵگری ئه‌مریكا هۆشداری ده‌دات: نزیكه‌ی 20 هه‌زار داعش له سوریا ئازاد كراون
وێستگه‌نیوز –
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جورناڵ، له راپۆرتێكیدا هۆشداری له بوونی دۆخێكی ئه‌منی مه‌ترسدار ده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی سیستمی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن له باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا "رووخا" كه له لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا.
راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌م په‌شێوییه، درگای له به‌رده‌م "هاتنه ده‌ره‌وه‌ی به كۆمه‌ڵ" خۆشكرد و كارته‌كانی دۆسێی ترسناكترین زیندانه‌كان و كه‌مپه‌كان كه ئه‌ندامان و خێزانه‌كانی په‌یوه‌ست به رێخراوی داعشی له خۆگرتبوو، سه‌رله‌نوێ تێكه‌ڵكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه، ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا، مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كات له نێوان 15 بۆ 20 هه‌زار كه‌س، له‌سه‌ر خاكی سوریا ئازاد كراون و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، مه‌سه‌له‌كه ته‌نها په‌یوه‌ست نییه به ئازدكردنی خێزانه‌كانه‌وه. به‌ڵكو له نێو ئه‌وانه‌دا ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی چالاكی سه‌ر به رێخراوه‌كه‌ی تێدایه. ئه‌مه مانای وایه ئه‌و ئازاد كردنه ته‌نها ره‌هه‌ندێكی مرۆیی نییه، به‌ڵكو به پله‌ی یه‌كه‌م تایبه‌ته به هاوكێشه‌ی ئه‌منی ناوچه‌كه.
راپۆرته‌كه ژماره‌كان راسته‌وخۆ له چوارچێوه‌یه‌كی هه‌واڵگریدا داده‌نێت و ده‌ڵێت: به هه‌زاران كه‌س له ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵ كردنن و له نێویاندا ئه‌ندامی چالاك و خاوه‌ن خبیره هه‌یه. لێره‌وه مه‌سه‌له‌ی "راكردنیان" ته‌نها وه‌ك روداوێك نییه، به‌ڵكو ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه سه‌رله‌نوێ تۆڕه‌كانی رێكخراوه‌كه و شانه نووستووه‌كان دروست بكرێنه‌وه، یاخود بازنه‌ی هه‌ماهه‌نگی نوێ له‌و ناوچانه‌دا دروست بكه‌ن كه له روی ئه‌منییه‌وه لاواز و فشۆڵن.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌ی روویداوه به "شه‌پۆلێكی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی به كۆمه‌ڵ" وه‌سف ده‌كات كه له ئه‌نجامی په‌شێوی یان پاشه‌كشه‌ی چاودێری ئه‌منی روویداوه. وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سه‌نته‌ره‌كانی ده‌ستبه‌سه‌راگرتن كه چیتر ناتوانن ئه‌ركه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و مه‌ترسییه‌كه‌ش لێره‌دایه: ئه‌و زیندان و كه‌مپانه‌ی كه ئامرازی "ده‌ستبه‌سه‌راگرتن" بوون، گۆڕاون بۆ خاڵی لاواز كه له هه‌ر هه‌ژانێكی سیاسی یان ئه‌منی، قابیلی ته‌قینه‌وه‌ن.
راپۆرته‌كه هۆشداری ئه‌وه ده‌دات ئه‌م هه‌ره‌سهێنانه، ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئاسایشی سنوری عێراق و سوریا هه‌یه. به تایبه‌ت هه‌زاران كه‌س له‌وانه‌ی ئازاد كراون، له ناوچه بیابانییه پڕ له چاڵ و چۆڵییه‌كاندا، هه‌وڵی خۆشاردنه‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش سیناریۆی "رێڕه‌وه كراوه‌كان" زیندووده‌كاته‌وه كه شانه‌كانی رێكخراوه‌كه هه‌میشه سودی له‌و رێڕه‌وانه وه‌رگرتووه، جا چ به دزه‌كردن لێیانه‌وه، یان مانه‌وه‌یان له‌وێدا، یان سه‌رله‌نوێ خۆڕێخستنه‌وه‌یان بێت.
راپۆرته‌كه ئه‌م پێشهاتانه، ده‌به‌ستێته‌وه به ترسی بوونی بۆشایی ئه‌منی، كه له‌وانه كشانه‌وه‌ی پێشبینیكراوی ئه‌مریكا له سوریا، دروست بكات. هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات سه‌نته‌ره‌كانی ده‌ستبه‌ساراگرتن له "زیندانه‌وه" گۆڕاون بۆ بۆمبی ته‌وقیتكراو كه به فیعلی ته‌قیونه‌ته‌وه.
PM:12:44:21/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت