ئەمریكا: بەنیازین دووبارە باڵیۆزخانە لە سوریا بكەینەوە
وێستگهنیوز –
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کۆنگرێسی لە نیازی خۆی بۆ هەنگاونان بەرەو پلانەکانی کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە دیمەشق ئاگادار كردەوە کە لە ساڵی 2012 داخرا.
ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس ئاشكرای كردووە، "وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەنیازە پڕۆگرامێكی قۆناغبەندی بۆ ئەگەری دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی كردنەوەی باڵیۆزخانە لە سوریا جێبەجێ بکات".
ئاگادارکردنەوەکە لە 10ـی شوبات نێردراوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە بودجەی تایبەت بەم پلانە خەرج دەکرێ، هەرچەندە تاوەکو ئێستا کاتێکی دیاریکراو بۆ تەواوبوونی کارەکان یان گەڕانەوەی دیپلۆماتە ئەمریکییەکان بۆ دیمەشق دیاری نەکراوە.
AM:10:14:21/02/2026
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت