دادگای باڵای ئەمریکا: پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە
وێستگەنیوز-
دادگای باڵای ئەمریکا رایدەگەیەنێت، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەسەر وڵاتانی جیهاندا پاساویان نییە.
دادگای باڵای ئەمریکا رایگەیاند، "دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا، ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست".
دادگاکە کە زۆرینەی کەسانی پارێزگارن، بە دەنگی 6 دادوەر بەرامبەر 3 دادوەر بڕیاریدا کە یاسای دەسەڵاتە ئابوورییە فریاگوزارییە نێودەوڵەتییەکان (IEEPA) رێگە بە سەرۆک نادات پێناسی گومرگی بسەپێنێت.
جۆن رۆبێرتس، سەرۆکی دادگاکە دەڵێت، "یاسای IEEPA هیچ ئاماژەیەکی تێدا نییە بۆ پێناس یان رسوماتی گومرگی".
ئیدارەی ترەمپ سەرەتا ئەم یاسایەی بەکارهێنا بۆ سەپاندنی پێناسی گومرگی بەسەر مەکسیک، کەنەدا و چین، بە پاساوی کۆنترۆڵکردنی کۆچبەری نایاسایی و مادە هۆشبەرەکان، دواتریش لیستەکە گۆڕانی بەرفراوان بوو و زۆربەی وڵاتانی جیاوازی گرتەوە.
ئەم بڕیارەی دادگا ئەو پێناسانە ناگرێتەوە کە ترەمپ بە شێوەیەکی جیاواز بەسەر هاوردەی پۆڵا (ستیل) و ئەلەمنیۆمدا سەپاندوونی، چونکە ئەوانە بە گوێرەی یاسایەکی دیکەن.
PM:08:58:20/02/2026
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت