تره‌مپ بڕیاری دا فایله‌كانی په‌یوه‌ست به بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان و ده‌فره فڕیوه‌كان بڵاوبكرێنه‌وه
وێستگه‌نیوز –
نووسینی: كریس كامیرۆن
وه‌رگێرانی: وێستگه‌نیوز
رۆژی پێنجشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه فه‌رمانی به ئیداره‌كه‌ی كردووه ده‌ست به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و فایلانه بكه‌ن كه په‌یوه‌ندییان به بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان، ژیانی ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی و ته‌نه فڕیوه نه‌ناسراوه‌كان (U.F.O)ه‌وه هه‌یه.
ئه‌م لێدوانه‌ی تره‌مپ ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێك دوای هێرشكردنه سه‌ر سه‌رۆكی پێشوو باراك ئۆباما هات كه وتبووی بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان راستین.
ئه‌مه نوێترین هه‌وڵی تره‌مپ بوو، كه هه‌میشه وه‌ك نمایشكارێكی ته‌له‌فزیۆنی ده‌رده‌كه‌وێت، بۆ وروژاندنی چاوه‌ڕوانی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه نهێنییه‌كانی حكومه‌ت، له كاتێكدا كه به‌رده‌وام بووه له هێرشكردنه سه‌ر رۆژنامه‌نووسان له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی فایله‌كانی جێفری ئێپستین و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌و سه‌رمایه‌داره لهكهدارهوه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی فایله‌كانی ئێپستین نزیكه‌ی ساڵێكه درێژه‌ی كێشاوه و تره‌مپ هیچ واده‌یه‌كی بۆ فایله‌كانی په‌یوه‌ست به بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان دیاری نه‌كرد.
ترامپ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نووسیبووی: "له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و گرنگییه زۆره‌ی كه نیشان دراوه،" فه‌رمانی به به‌رپرسان كردووه "ده‌ست به پرۆسه‌ی دیاریكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی فایله‌كانی حكومه‌ت بكه‌ن كه په‌یوه‌ندییان به ژیانی بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان و ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی، دیارده ئاسمانییه نه‌ناسراوه‌كان (UAP)، و ته‌نه فڕیوه نه‌ناسراوه‌كانه‌وه (UFO) هه‌یه، و هه‌ر زانیارییه‌كی دیكه‌ی په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته زۆر ئاڵۆز، به‌ڵام زۆر سه‌رنجڕاكێش و گرنگانه‌وه".
بۆ ده‌یان ساڵ، بینینی فڕۆكه‌ی سیخوڕی پێشكه‌وتوو، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، مانگه ده‌ستكرده‌كانی خولگه‌ی نزم و باڵۆنی كه‌شوهه‌وا، تیۆرییه‌كانی ده‌رباره‌ی ده‌فره فڕیوهكانیان وروژاندووه، كه به‌ناوبانگترینیان له بنكه‌یه‌كی تاقیكردنه‌وه‌ی فڕینی سه‌ربازی نهێنی به ناوی ناوچه‌ی Area 51 بووه. له كاتێكدا كه زۆرێك له راپۆرته‌كانی ته‌نه فڕیوه نه‌ناسراوه‌كان به چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماونه‌ته‌وه، پێنتاگۆن هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی نه‌دۆزیوه‌ته‌وه كه حكومه‌ت زانیاری ده‌رباره‌ی ته‌كنه‌لۆژیای ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی شاردبێته‌وه و رایگه‌یاندووه كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه بیسه‌لمێنێت كه هیچ یه‌كێك له بینینی ده‌فره فڕیوه‌كان سه‌ردانی بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان بووبێت بۆ زه‌وی.
به‌ڵام دڵنیاییهكانی حكومه‌ت كارێكی ئه‌وتۆی نه‌كردووه بۆ ساردكردنه‌وه‌ی حه‌ز و ئاره‌زووی لایه‌نگرانی ده‌فره فڕیوه‌كان، كه به‌رده‌وامن له ئاڵوگۆڕكردنی تیۆری و ڤیدیۆی لێڵ و ناڕوونی دیارده سه‌یره‌كانی ئاسمان له‌سه‌ر رێدیت (Reddit) و پلاتفۆرمه‌كانی تری سۆشیال میدیا.
سه‌ره‌تای نوێترین پلانی تره‌مپ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی فایله‌كان له چاوپێكه‌وتنێكی پۆدكاستهوه ده‌ستی پێكرد.
براین تایله‌ر كۆهن، یوتیوبه‌ر و پێشكه‌شكاری پۆدكاست، له چاوپێكه‌وتنێكدا كه رۆژی شه‌ممه بڵاوكرایه‌وه، له ئۆبامای پرسی ئایا بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان راستین. سه‌رۆكی پێشوو وه‌ڵامی دایه‌وه، "ئه‌وان راستین، به‌ڵام من نه‌مبینیون و له ناوچه‌ی 51 رانه‌گیراون". به گاڵته‌وه زیادی كرد، "مه‌گه‌ر پیلانگێڕییه‌كی زۆر گه‌وره هه‌بێت و له سه‌رۆكیان شاردبێته‌وه." كۆهن هیچ پرسیارێكی تری ده‌رباره‌ی بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان نه‌كرد.
لێدوانه‌كانی ئۆباما به‌ناو ئینته‌رنێتدا بڵاوبووه‌وه و شیكه‌ره‌وان ده‌ستیان كرد به لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه مه‌به‌ستی چی بووه. ئۆباما دواتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان روونكردنه‌وه‌ی دا و وتی مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه كه ژیانی ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی ئه‌گه‌ری هه‌یه له گه‌ردووندا بوونی هه‌بێت، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و، سه‌ردانی زه‌وییان نه‌كردووه.
ئه‌و پێداگری كرد كه "من له ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیمدا هیچ به‌ڵگه‌یه‌كم نه‌بینی كه بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان په‌یوه‌ندییان پێوه كردبین. به‌ڕاستی!"
كاتێك له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی (Air Force One) پێشتر له رۆژی پێنجشه‌ممه، پرسیار له‌باره‌ی لێدوانه گریمانه‌ییه‌كانی ئۆباماوه كرا، تره‌مپ باسی له‌وه‌كرد كه ئۆباما "زانیاری نهێنی دركاندووه، ئه‌و نابێت ئه‌و كاره بكات". كاتێك رۆژنامه‌نووسێك داوای روونكردنه‌وه‌ی كرد، و پرسی ئایا بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان راستین، ترامپ وتی كه نازانێت، به‌ڵام دووباره‌ی كرده‌وه كه لێدوانه‌كانی ئۆباما زانیاری نهێنی ئاشكرا كردووه.
تره‌مپ به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كه‌وه وتی: "هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كرد". "ئه‌وی له زانیاری نهێنی ده‌رهێناوه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌كرد كه هیچ بۆچوونێكی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه نییه و به "لابردنی نهێنی" له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه په‌یوه‌ندیداره‌كان، ئۆباما "له كێشه ده‌رباز ده‌كات".
PM:02:51:20/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 600
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت