به‌ریتانیا داواكارییه‌كی ئه‌مریكا ده‌رباره‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر ئێران ره‌تده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز -
به‌پێی ڕاپۆرتێكی رۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی، كيیهر ستارمه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا داوایه‌كی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكای ره‌تكرده‌وه كه تا رێگه به فڕۆكه‌كانی واشنتۆن بدات بنكه‌كانی به‌ریتانیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران به‌كاربهێنن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، ستارمه‌ر به تره‌مپی وتووه كه "ئه‌مه پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بێت".
رۆژنامه‌ی تایمز ده‌ڵێت كه ره‌تكردنه‌وه‌كه‌ی ستارمه‌ر دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی به‌ریتانیا له بنكه‌ی دیێگۆ گارسیا له زه‌ریای هیندی و بنكه‌ی Fairfordی سه‌ر به هێزه‌ی ئاسمانی به‌ریتانیا له شاری گلۆستێرشایر ده‌گرێته‌وه كه كه‌شتیگه‌لی بۆمب هاوێژه قورسه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌وروپا له‌خۆده‌گرێت.
به‌پێی مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتنه درێژخایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ واشنتۆن، ئه‌م بنكانه ته‌نها بۆ ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی دژی ئه‌و وڵاتانه به‌كارده‌هێنرێن كه پێشتر له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌ریتانیاوه ره‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر دراوه، ئه‌مه‌ش رووی نه‌داوه.
ئه‌م هه‌نگاوه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و به‌ریتانیای ئاڵۆزتر كرد، ئه‌مه‌ش وایكرد تره‌مپ پشتیوانی خۆی له ڕێككه‌وتنی ستارمه‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ی دوورگه‌كانی چاگۆس كه بنكه‌ی ده‌ریایی دیێگۆ گارسیا له خۆده‌گرێت بۆ مۆریشیۆس، بكشێنێته‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له پۆستێكیدا له‌سه‌ر پلاتفۆرمی تروس سۆشیال، ئاماژه‌ی به ئێران و ئه‌و ڕۆڵه كرد كه شانشینی یه‌كگرتوو له‌وانه‌یه له هه‌ر هێرشێكدا بیگێڕێت. هه‌روه‌ها پێشنیاری كرد كه پشتیوانی له له‌نده‌ن به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان یاسایی ده‌بێت، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌گه‌ری هێرشی ئێران بۆسه‌ر به‌ریتانیا، له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه.
PM:01:25:20/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 252
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت