یه‌كه‌ی پڵنگی ئه‌مریكی و دانپیانانێكی ترسناك ده‌رباره‌ی قڕكردنی جوتیارانی ڤێتنام
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 20ی شوباتی 2026، میدیاكانی به‌ریتانیان، دۆسێی تاوانه‌كانی "یه‌كه‌ی پڵنگ"ی ئه‌مریكییان له جه‌نگی ڤێتنامدا كرده‌وه و له رێگه‌ی كۆمه‌ڵێك شایه‌تحاڵ و به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌رشیفكراوه‌وه، ئاشكرایان كرد پێشێلكارییه‌كی به‌رفروان، ده‌رحه‌ق به جووتیاره‌كانی هه‌ردوو هه‌رێمی كوانگ نگای و كوانگ نام، ئه‌نجامدراوه.
راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، لێدوانی هه‌ندێك له ئه‌ندامانی یه‌كه‌ی پڵنگ، له‌وانه هارۆڵد فیشه‌ری پزیشك و جێمس هۆكینزی ئه‌فسه‌ر، قسه‌یان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی كوشتنی به ئه‌نقه‌ستی هاوڵاتی مه‌ده‌نی بێ چه‌ك كردووه، له ناو گونده‌كان و بێ بوونی هیچ پاساوێكی سه‌ربازی.
هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ترس له دوژمن، وه‌ك پاساوێك بۆ كوشتن و له‌ناوبردنی پیاوانی به‌ساڵاچوو و ژن و منداڵ كه له ئه‌ندامانی هێزه‌كه پاڕاونه‌ته‌وه نه‌یانكوژن.
راپۆرته‌كه ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكی، كه له ساڵی 1971 تا 1975 به‌رده‌وام بوو، هه‌زاران لاپه‌ڕه و لێدوان و به‌ڵگه‌نامه‌ی سه‌باره‌ت به هه‌ڵسوكه‌وتی " یه‌كه‌ی پڵنگ" كۆكردووه‌ته‌وه. به‌ڵام دۆسێكه له ئه‌رشیف هه‌ڵگیراوه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ تۆمه‌تێك ئاراسته‌ی كه‌س بكرێت و یان هیچ ڕێوشوێنێكی لێپرسینه‌وه له دژی ئه‌ندامانی ئه‌و یه‌كه سه‌ربازییه بگیرێته‌به‌ر، بۆیه تاوانه‌كان تا ئه‌مڕۆش، به‌بێ سزای فه‌رمی ماونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه باس له‌وه ده‌كرێت ڕۆژنامه‌نووس مایكل سه‌ڵاح كه به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك عه‌ره‌به، له‌گه‌ڵ هاوكاره‌كه‌ی میچ وایس، له ساڵی ٢٠٠٢دا، پێكه‌وه ئه‌و بابه‌ته‌یان هێنایه‌وه به‌رچاو، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌یان ده‌ستكه‌وت كه پێشتر بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه، به‌ڵگه‌نامه‌كان قه‌باره‌ی پێشێلكارییه‌كان و نه‌بوونی هیچ جۆره لێپرسینه‌وه‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئه‌و كاره، ئاشكرا ده‌كه‌ن.
راپۆرته‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن "یه‌كه‌ی پڵنگ" كه عه‌قید دێڤید هاكۆرس، له كۆتاییه‌كانی ساڵی 1965، وه‌ك هێزێكی ڕوماڵكردنی تایبه‌ت به فیرقه‌ی 101ی ئاسمانی دایمه‌زراند و نزكه‌ی 45 په‌ڕه‌شوتوانی له‌خۆگرتبوو. ئه‌م هێزه له‌سه‌ر زه‌وی، گۆڕابوون بۆ "ئامێرێكی كوشتنی كۆنترۆڵ نه‌كراو".
یه‌كه‌ی پڵنگ، له‌سه‌ر زه‌وی، له كوشتنی هه‌ڕه‌مه‌كی جوتیاره‌كان، ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانی دیله‌كان، به‌كارهێنانی دانیشتوانی ناوچه‌كه وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی له كێڵكه مینڕێژكراوه‌كاندا، تێوه‌گلاون.
PM:12:12:20/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 512
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت