تره‌مپ: 10 رۆژی چاره‌نووسسازمان له پێشه سه‌باره‌ت به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران
وێستگه‌نیوز –
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 19ی شوباتی 2026 ئه‌نجوومه‌نی ئاشتی به سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی به به‌شداریی چه‌ندین سه‌ركرده و نوێنه‌ری وڵاتانی ئه‌ندام ئه‌نجام دا.
له وته‌كانی ده‌ستپێكیدا تره‌مپ رایگه‌یاند كه "ئه‌مه رۆژێكی مه‌زنه، ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ركرده به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاشتی ده‌كه‌ن". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئاشتی زۆر قورسه، به‌ڵام به‌ده‌ستی ده‌هێنین".
تره‌مپ وتی: "ئاماده‌بوونی سه‌ركرده به‌شداربووه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مڕۆدا به‌رز ده‌نرخێنم، په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشم له‌گه‌ڵیان هه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه "ئه‌نجومه‌نی ئاشتی یه‌كێكه له ده‌ستپێشخه‌رییه گرنگه‌كان كه ئێمه تێیدا به‌شدارین، و هێشتا هه‌ندێك شتمان ماوه بیكه‌ین، دۆخی غه‌ززه‌ش ئاڵۆزه".
وتیشی: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ گرنگترینه له شێوه‌ی خۆیدا و زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهانیش ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ناو ئه‌نجومه‌نی ئاشتیه‌وه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك سه‌ركرده هه‌ن كه ئێمه ئاره‌زووی به‌شداریكردنیان ناكه‌ین". جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له پێناو ئاشتیدا دامه‌زراوه".
جه‌ختیشی كرده‌وه له "پێكه‌وه كاركردن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌موو جیهان".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكرد كه "هیچ شتێك له گه‌یشتن به ئاشتی گرنگتر نییه و تێچووی شه‌ڕه‌كان چه‌ندین جار زیاتره له تێچووی گه‌یشتن به ئاشتی".
راشیگه‌یاند كه "10 رۆژی چاره‌نووسسازمان له پێشه سه‌باره‌ت به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران".
ئه‌نجوومه‌نی ئاشتی كه تره‌مپ پێشنیاری كردووه، مشتومڕێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه، چونكه ئیسرائیلیش ده‌گرێته‌وه به‌ڵام نوێنه‌رانی فه‌له‌ستینی به‌ده‌ر ده‌كات.
پێشنیاره‌كه‌ی تره‌مپ كه ئه‌نجومه‌نه‌كه له كۆتاییدا چاره‌سه‌ری ئاسته‌نگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی غه‌ززه بكات، نیگه‌رانییه‌كانی زیاتر كردووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ره‌نكه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه رۆڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌ك سه‌كۆیه‌كی سه‌ره‌كی بۆ دیپلۆماسی و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی تێكبدات.
PM:07:23:19/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت