هه‌یبه‌توڵڵا ئاخون زادە یاسایەکی نوێی بۆ بانگخوازانی تاڵیبان دەرکرد
وێستگەنیوز-
هه‌یبه‌توڵڵا ئاخون زاده، رابه‌ری تالیبان، یاسایه‌كی نوێی به ناونیشانی "یاسای بانگخوازان" واژۆكرد، یاساكه باس له‌وه ده‌كات پێویسته بانگخواز سه‌ر به مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی بێت و پێویسته بانگخوازیی ئاینی ته‌نها به گوێره‌ی ئه‌م مه‌زهه‌به كار بكات.
ئه‌م یاسایه‌ی ئاخون زاده واژۆی كردووه، له دوو به‌ش و 17 ماده پێكهاتووه، به گوێره‌ی ئه‌و كۆپییه‌ی ده‌ست ماڵپه‌ڕی " ئەفغانستان ئینتەرناشناڵ" كه‌وتووه، به‌رپرسیاره‌تی رێكخستنی كاروباره‌كانی تایبه‌ت به بانگخوازان، دراوه به وه‌زاره‌تی ئه‌مر به چاكه و نه‌هی له خراپه كه سه‌ر به تالیبانه.
له ماده‌ی 6ی یاساكه‌دا هاتووه، بانگخواز پێویسته موسڵمان بێت و سه‌ر به مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی بێت. ئه‌مه له كاتێكدایه له ماده‌ی 10ی یاساكه‌دا هاتووه چالاكی بانگخوازانه، پێویسته به گوێره‌ی حوكمه‌كانی ئه‌م مه‌زهه‌به بێت، له یاساكه‌دا كاری بانگخوازی له‌و كه‌سانه قه‌ده‌غه‌كردووه كه سه‌ر به مه‌زهه‌به‌كانی دیكه‌ن و سه‌ر به مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی نین.
یاساكه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، پێویسته گوێڕایه‌ڵی رابه‌ری تالیبان بن و له‌سه‌ر بانگخوازان پێویسته له وتاره‌كانیاندا، به تووندی پێداگری له‌سه‌ر لایه‌نگری بۆ هه‌یبه‌توڵڵا ئاخون زاده بكه‌ن.
سه‌باره‌ت بە ئامرازەکانی بڵاوكردنه‌وه‌ی كاری بانگخوازیی، له مادەی 9ی یاساكه‌دا هاتووه بەکارهێنانی میدیای بینراو قەدەغەیه، تەنها ڕێگە بە بەکارهێنانی ڕادیۆ و گۆڤار و کتێب و ئامرازی هاوشێوە دەدات، بۆ بڵاوکردنەوەی پەیامەکە.
هه‌مو ئه‌و یاسا و فرمان و رێنماییانه‌ی تالیبان ده‌ریده‌كات، پشت به فقهی حه‌نه‌فی ده‌به‌ستێت. ئه‌گه‌رچی كۆمه‌ڵگای ئه‌فغانی، چه‌ندین لایه‌نگر و شوێنكه‌وتووی مه‌زهه‌به‌كانی دیكه‌ی تێدایه، له‌وانه مه‌زهه‌بی شیعه‌ی دوانزه ئیمامی و ئیسماعیلی.
له رابردوودا كۆمه‌ڵێك راپۆرت، ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردووه، شوێنكه‌وتوانی مه‌زهه‌به‌كانی دیكه، له‌لایه‌ن تالیبانه‌وه فشاریان خراوه‌ته‌سه‌ر. بۆ نمونه له 23ی نیسانی 2025، ئه‌نجومه‌نی زانایانی تالیبان، له ویلایه‌تی به‌دخشان، له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا رایگه‌یاند، شوێنكه‌وتوانی مه‌زهه‌بی ئیسماعیلی، ئه‌گه‌ر مه‌زهه‌به‌كه‌یان بگۆڕن و بێنه سه‌ر مه‌زهه‌بی سوننی، ئه‌وا پاداشتی دارایی و پاراستنی ئه‌منی به‌ده‌ستده‌هێنن.
هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی ناوخۆ، باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌ندامانی تالیبان، فشارێكی زۆریان له‌سه‌ر شوێنكه‌وتوانی مه‌زهه‌بی ئیسماعیلی داناوه و كار گه‌شتووه به هه‌ڕه‌شه‌كردن، تا ناچاریان بكه‌ن مه‌زهه‌به‌كه‌یان بگۆڕن.
بۆ دیاریكردنی ژماره‌ی شیعه‌كان له ئه‌فغانستان، هیچ ئامارێكی ورد له ئارادا نییه. به‌ڵام هه‌ندێك راپۆرت مه‌زه‌نده‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، شیعه له ئه‌فغانستان له نێوان 15 بۆ 20% كۆی دانیشتوانی وڵاته‌كه پێكده‌هێنن.
PM:01:14:19/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 192
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت