وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كانی تاڵیبان: پزیشكی پیاو بۆی هه‌یه ده‌ست له جه‌سته‌ی ئافره‌ت بدات
وێستگه‌نیوز -
مه‌ولای حه‌مه‌ده‌ڵڵا نه‌عمانی وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان له حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان، له میانه‌ی ئاهه‌نگی ده‌رچوونی ژماره‌یه‌ك پزیشكی پسپۆڕ رایگه‌یاند پزیشكی پیاو به "مه‌حه‌ره‌م" بۆ ژنان داده‌نرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پزیشكی پیاو له كاتی پێشكه‌شكردنی چاره‌سه‌ر، بۆی هه‌یه "جلوبه‌رگی ئافره‌ت لابدات و ده‌ست له جه‌سته‌ی بدات".
ئه‌م لێدوانه‌ی نه‌عمانی له كاتێكدایه، شاندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری به ئه‌فغانستان (یۆنامی)، له راپۆرتێكیدا كه سه‌ره‌تای تشرینی دووه‌می 2025 بڵاویكرده‌وه، رایگه‌یاند ئه‌ندامانی "فه‌رمان به چاكه و نه‌هی له خراپه"ی سه‌ر به تاڵیبان، له چه‌ندین ویلایه‌تی ئه‌و وڵاته، فشاریان خستووته سه‌ر ژماره‌یه‌ك پزیشك، تا چاره‌سه‌ری ژنان و كچانی نه‌خۆش نه‌كه‌ن.
له راپۆرته‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شكراوه، هه‌ندێك له ویلایه‌ته‌كانی ئه‌فغانستان، رێنمایی ئه‌وه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه، ژنان به بێ بوونی مه‌حره‌مێكی شه‌رعی، ناتوانن چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن.
له سه‌ره‌تاكانی مانگی تشرینی یه‌كه‌می 2025، سه‌رچاوه‌كان به ماڵپه‌ڕی " ئه‌فغانستان ئینته‌رناشناڵیان" راگه‌یاندووه، له ویلایه‌تی قه‌نده‌هار، پۆلیسی ئاینی سه‌ر به تاڵیبان، فه‌رمانییان به دكتۆره پیاوه‌كان كردووه كه پزیشكی ددانن، خۆیان له چاره‌سه‌ركردنی ئافره‌تان به‌دوور بگرن.
هه‌روه‌ها ئه‌فغانستان ئینته‌رناشناڵ ڕۆژی دووشه‌ممه 16ی شوباتی 2026 به پشتبه‌ستن به به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی، ڕایگه‌یاند تاڵیبان له نه‌خۆشخانه فێركارییه‌كان، رێگه نادات كادر و پزیشكی ژن و پیاو، له ژووره‌كانی نه‌شته‌رگه‌ریدا، پێكه‌وه كار بكه‌ن.
یه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ی زۆرترین مشتومڕی لێكه‌وته‌وه، ئه‌و بڕیاره بوو كه سه‌رۆكی تاڵیبان ده‌ریكرد و تێیدا بڕیاریدا سه‌رجه‌م په‌یمانگا و دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی پزیشكی و ته‌ندروستی باڵا و نیمچه باڵا، به ڕووی كچان و ژناندا دابخرێن و بڕیاره‌كه له كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2024وه، كه‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌م بڕیاره بووه هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی كارمه‌ندی پزیشكی ژنانه و ژیانی ژنان و كچانی له ئه‌فغانستان، خستووه‌ته به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وه‌وه.
PM:11:14:18/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت