له 24 كاتژمێردا ئه‌مریكا 50 فڕۆكه‌ی جه‌نگی ره‌وانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه
وێستگه‌نیوز –
ماڵپه‌ڕی "ئاكسیۆس" له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكی، بڵاویكردووه‌ته‌وه سوپای ئه‌مریكا، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، زیاد له 50 فڕۆكه‌ی جه‌نگی، ره‌وانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی سوپای ئه‌مریكا، بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و هێزه زه‌مینی و ئاسمانییه‌ی سوپاكه‌یه‌تی كه نزیكن له ئێرانه‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه دامه‌زراوه سه‌ربه‌خۆكان، ئه‌وانه‌ی به‌دواداچوون بۆ گه‌شته ئاسمانییه‌كان ده‌كه‌ن، تێبینی ئه‌وه‌یان كردووه فڕۆكه‌یه‌كی زۆر له جۆری ئێف 16 و ئێف 22 و ئێف 35، بینراون به‌ره‌و خۆهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌وتوونه‌ته‌ڕێ.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م هێزه سه‌ربازییه زۆره‌ی ئه‌مریكا، له گه‌رمه‌ی دانوستانی ناڕاسته‌وخۆی نێوان به‌رپرسانی ئه‌مریكی و ئێرانی دێت كه دانوستانه‌كان تایبه‌ته به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران.
له‌م باره‌یه‌وه به‌رپرسێكی ئه‌مریكی رایگه‌یاند دانوستانه‌كانی رۆژی سێشه‌ممه كه له ژنێڤ به‌ڕێوه‌چوو، به‌ره‌وپێشچوونی به‌خۆیه‌وه بینیوه و جه‌ختی له‌وه‌كردووه زۆرێك له ورده‌كارییه‌كان "هێشتا پێویستیان به دانوستانی زیاتره".
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه باس له‌وه ده‌كات ئێران رایگه‌یاندووه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، پێشنیاری باش ده‌خاته‌ڕوو.
به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه به رۆژنامه‌ی "واشنتۆن پۆست"ی راگه‌یاندووه "ئێرانییه‌كان وتوویانه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ئاینده، بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك له‌و بۆشایانه‌ی له ههڵوێستهكانیانداههیه، به پێشنیاری باشه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه".
PM:04:16:18/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 176
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت