ژنانی عەلەوی سوریا چیرۆکی ڕفاندن و دەستدرێژیکردنە سەریان دەگێڕنەوە
وێستگەنیوز-
رامیا له گونده‌واره‌كانی لازقییه و نزك له ماڵه‌كه‌ی خۆی، سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی قاوه بوو، تاكو له‌گه‌ڵ دایكی و براكانی بیخۆنه‌وه و هه‌مو شتێكی بۆ سه‌یران و دانیشتن له ناوچه‌یه‌كی سه‌وزایی نزیك گونده‌كه‌ی ئاماده‌كردبوو. هێشتا نیوه‌ڕۆ نه‌هاتبوو، كه‌ش و هه‌وا خۆش و ساماڵ بوو، جوتیاره‌كان خه‌ریكی كێلانی زه‌ویه‌كانیان بوون.
دایك و براكانی زۆریان نه‌مابوو بگه‌نه لای رامیا، له ناكاو ئۆتۆمۆبیلێكی سپی، راده‌وه‌ستێت و سێ پیاوی چه‌كدار دێنه‌خواره‌وه و خۆیان وه‌ك ئه‌ندامی ئاسایش ده‌ناسێنن. دوای تۆزێك قسه‌كردنی به په‌له، رامیا ده‌بن بۆ لای ئۆتۆمۆبێله‌كه و به‌زۆر ناچاری ده‌كه‌ن بچێته ناو ئۆتۆمۆبێله‌كه‌وه.
رامیا ده‌ڵێت: "ئۆتۆمۆبێله‌كه به پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی خانووه‌كه‌مان كه‌وته‌ڕێ و له گونده‌كه هاتینه‌ده‌ره‌وه، له‌و كاته‌دا ده‌ركم به‌وه كرد من رفێنراوم.
لێیاندام و ده‌ستمكرد به گریان و هاواركردن. به‌ڵام ئه‌وان تا ده‌هات خراپتر لێیانده‌دام. یه‌كێكیان پێی وتم تۆ سونهیت یان عه‌له‌ویت؟ كاتێك پێم وتن عه‌له‌ویم، ده‌ستیانكرد به قسه‌وتن به عه‌له‌وییه‌كان".
رامیا كه هێشتا 20 ساڵ ته‌مه‌نی تێنه‌په‌ڕاندووه، دوای چه‌ند كاتژمێرێك، خۆی له ناوچه‌ی ئه‌دلب ده‌بینێته‌وه، ئه‌مه له‌زاری چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌زانێت. ئه‌وان ناچاریان كردبوو حیجاب بكات و له ژوورێكی ژێرزه‌مین دایده‌نێن و ده‌رگاكه‌ی له‌سه‌ر داده‌خه‌ن. ژووره‌كه قه‌ره‌وێڵه‌یه‌ك و سه‌رین و هه‌ندێك پێداویستی شه‌خسی و كۆندۆمی تێدابووه و به ده‌نگێكی خه‌مبارانه ده‌ڵێت: "هه‌وڵمدا كۆندۆمهكان بشارمه‌وه. به‌ڵام هه‌ستمكرد ئه‌مه سودی نییه".
رامیا یه‌كێكه له‌و ده‌یان ژنه‌ی تائیفه‌ی عه‌له‌وییه‌كان، كه دوای روخانی رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له كانوونی یه‌كه‌می 2024، رفێنران و رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ناوه‌كانیانی تۆمار كردووه. له‌وانه گروپی لۆبی ژنانی فێمێنیستی سوری كه به‌رگری له مافه‌كانی ژنان ده‌كات.
ئه‌م گروپه ده‌ڵێت هه‌واڵی دیارنه‌مانی زیاد له 80 ژنی تۆمار كردووه، له‌و ژماره‌یه ده‌ركه‌وتووه 26 حاڵه‌تیان ڕفاندن بووه و به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌وانه‌ی دیارنهماوون، ژنانی عه‌له‌وی بوون.
ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا ره‌تیده‌كه‌نه‌وه دیارده‌ی له‌و جۆره هه‌بێت و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو، دانبه‌وه‌دا ده‌نێن كه ته‌نها یه‌ك حاڵه‌ته‌ی رفاندن روویداوه. به‌ڵام كه‌ناڵی بی بی سی، توانیویه‌تی بگات به 5 كچ له‌وانه‌ی رفێنراون و هه‌ندێكیان ورده‌كاری چۆنیه‌تی رفاندن و ئه‌و ده‌ستدرێژیانه‌ی كراوه‌ته سه‌ریان، بۆ كه‌ناڵه‌كه گێڕاوه‌ته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه چاره‌نووسی ئه‌وانی دیكه هێشتا نادیاره.
ژنانی عه‌له‌وی بۆ ئه‌وه له‌دایكبوون بكرێن به كه‌نیزه‌ك
رامیا یه‌كێكه له‌وانه و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ به رفێندراوی ماوه‌ته‌وه، له‌و ماوه‌یه‌دا جارێك هه‌وڵی راكردن و دووجار هه‌وڵی خۆكوشتنی داوه. ئه‌وی كه‌سه‌ی رفاندبووی، له قسه‌كردنیدا به باشی زمانی عه‌ره‌بی نه‌زانیوه و رامیا ده‌ڵێت روخساری له كه‌سانی ئاسیایی ده‌چوو، پێیوایه سه‌ر به چه‌كدارانی ئیگۆربووه كه په‌یوه‌ندییان به گروپه چه‌كداره ئیسلامییه‌كانی سوریاوه كردووه.
رامیا ده‌ڵێت له‌و شوێنه‌ی تێیدا ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، رفێنه‌ره‌كه‌ی، حیجابه‌كه‌ی لابردووه و وێنه‌یه‌كی رامیای گرتووه و پێی وتووه: "وێنه‌كه‌ت ده‌نێرم بۆ ئهمیرهكهمان، ئه‌و بڕیار له چاره‌نووسی تۆ ده‌دات"، به‌ڵام هاوسه‌ری رفێندراوه‌كه كه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی، له هه‌مان ئه‌و ماڵه‌دا بووه، به رامیای وتووه ئه‌م وێنه‌یه: "بۆ دیاریكردنی نرخه له كاتی فرۆشتندا".
رامیا ده‌ڵێت پرسیاری له هاوسه‌ری رفێنه‌ره‌كه‌ی كردووه، پێش ئه‌م چه‌ند ژنی دیكه‌ی رفاندووه، هاوسه‌ری رفێنه‌ره‌كه وه‌ڵامی ده‌داته‌وه و ده‌ڵێت: "زۆر زۆرن". رامیا له‌سه‌ر زاری ئه‌و ژنه‌وه باس له‌وه ده‌كات: "هه‌ندێك له ژنه‌كان لاقه‌ده‌كرێن و ده‌نێردرێنه‌وه بۆ خێزانه‌كانیان، هه‌ندێكی دیكه دوای لاقه‌كردنیان، كڕین و فرۆشتیان پێوه ده‌كرێت".
كه‌ناڵی بی بی سی، نه‌یتوانیوه به شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، لێكۆڵینه‌وه له مه‌سه‌له‌ی "فرۆشتن"ی ژنه رفێندراوه‌كان بكات. به‌ڵام زیاد له رزگاربوویه‌ك باسیان له‌وه كردووه، ئه‌وانیش هه‌مان هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه. یه‌كێك له‌و ژنانه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ناوی نهسمهیه و له سییه‌كانی ته‌مه‌نیدایه، دوای ئه‌وه‌ی ته‌واو "بێ هیوا ببوو" گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ لای خێزانه‌كه‌ی. نه‌سمه ئه‌ویش پێیوایه دوای ئه‌وه‌ی له گونده‌واره‌كانی لازقییه رفێنراوه، له ئه‌دلب گیرساوه‌ته‌وه، به‌ڵام رفێنه‌ره‌كانی سوری بوون و چه‌كداره بیانییه‌كان نه‌بوون، وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی ده‌یگێڕێته‌وه.
نه‌سمه ده‌ڵێت بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ له ژورێكی گه‌وره‌دا ماوه‌ته‌وه، ژووره‌كه كۆمه‌ڵێك په‌نجه‌ری به‌رزی تێدا بووه، هه‌ستی كردووه ئه‌و شوێنه كارگه‌یه‌كی پیشه‌سازی بووبێت، سێ كه‌س هاتوون بۆ لای و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر دانیشتوانی گونده‌كه‌ی كردووه و ئاخۆ په‌یوه‌ندییان به رژێمی پێشوه‌وه هه‌یه و ده‌ڵێت: "سوكایه‌تیان به تائیفهكهم ده‌كرد و ده‌یانوت عه‌له‌وییه‌كان بۆ ئه‌وه له‌دایك بوون ببن به كه‌نیزه‌ك".
نه‌سمه له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی رفاندبوویان، زیاد له جارێك لاقهكراوه و ده‌ڵێت: "هه‌مو ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا بیرم لێده‌كرده‌وه مردن بوو. ده‌مرم و منداڵه‌كه‌م بێ دایك ده‌مێنێته‌وه".
لین كچێكی گه‌نجه و هێشتا بیست ساڵی تێنه‌په‌ڕاندووه، به قسه‌ی دایكی، رۆژانه تووشی لاقه‌كردن و لێدان و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن بووه‌ته‌وه.
رفێنراوه‌كه‌ی كه هه‌رگیز ده‌مامكی سه‌ر روخساری لانه‌ده‌برد، قسه‌كردنی به عه‌ره‌بی باش نه‌بوو، "چه‌كدارێكی بیانی بوو" حهسنهی دایكی لین وا ده‌ڵێت. ئه‌م دایكه باس له‌وه ده‌كات رۆژانه خواردنی بۆ كچه‌كه‌ی هێناوه و بۆ چه‌ندین كاتژمێر ماوه‌ته‌وه، رفێنه‌ره‌كه شانازی كردووه به‌وه‌ی به‌شداری له كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی كه‌ناراوه‌كانی سوریا كردووه و به‌رده‌وام سوكایه‌تی و قسه‌ی به تائیفه‌ی عه‌له‌وییه‌كان تووه.
دایكی لین له‌سه‌ر قسه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت: "ئه‌و كچه‌كانی ئێمه‌ی به كه‌نیزه‌ك و جارییه وه‌سف ده‌كرد و ده‌یوت كچه‌كانی ئێمه خوا ناپه‌رستن".
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته، وه‌زاره‌تی ناوخۆی سوریا، له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو، ئه‌نجامه‌كانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه كه له مانگی ته‌موزی رابردوو پێكهێنرا، بۆ لێكۆڵینه‌وه و به‌داواداچوون بۆ ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له رفاندنی ژنان و كچانی كه‌ناراوه‌كانی سوریا ده‌كه‌ن، بڵاوكرده‌وه
به گوێره‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی سوریا، له نێو ئه‌و 42 ده‌نگۆیه‌ی باس له رفاندنی ژنان و كچانی كه‌ناراوه‌كانی سوریا ده‌كه‌ن، 41 دانه‌یان راست نه‌بووه و نوره‌دین ئه‌لبابا، وته‌بێژی وه‌زاره‌ت رایگه‌یاند حاڵه‌ته‌كانی دیارنه‌مان، به‌م جۆره بووه:"هه‌ڵهاتنی خۆبه‌خۆ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی، دیارنه‌مانی كاتی به‌هۆی مانه‌وه‌ی لای هاوڕێ و خزمه‌كان، راكردن له‌ده‌ست تووندووتیژی خێزانی، ده‌نگۆی درۆزن و چه‌واشه‌كاری، تاوانی كوشتن و تاوانی تێوه‌گلان له له‌شفرۆشی".
به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له ناوچه‌یه‌كی كه‌ناراوه‌كان كه رازی نه‌بوو ناوی ئاشكرا بكرێت، به بی بی سی راگه‌یاندووه، "له لایه‌ن هه‌ندێك له ئه‌ندامه ئه‌منییه‌كانه‌وه، هه‌ڵسوكه‌وتی كۆنترۆڵنه‌كراو ئه‌نجامدراوه، له‌وانه رفاندنی كاتی له پێناو پاره، یان به‌هۆكاری شه‌خسی وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه له كه‌سوكاری ئه‌فسه‌رێك یان تۆڵه‌كردنه‌وه له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی له رژێمی پێشوو نزیكبوون.
هه‌ندێك له‌و حاڵه‌تانه ئاشكرا بوون و ده‌ستبه‌جێ ئه‌وانه‌ی ئه‌و كارانه‌یان ئه‌نجامداوه له كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه".
PM:03:37:18/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت