دوای 82 ساڵ نهێنییه‌كانی "تاوانه له‌بیركراوه‌كه" ئاشكرا ده‌بێت
وێستگەنیوز-
دوای تێپه‌ڕبوونی زیاد له 80 ساڵ، هێشتا نهێنییه‌كی زۆری نازییه‌كان ماونه‌ته‌وه و ئاشكرا نه‌بوون، له‌م باره‌یه‌وه زنجیره‌یه‌ك وێنه كه پێشتر بڵاونهكراوهنهتهوه، دوا ساته‌كانی كۆمه‌ڵێك ده‌ستگیركراوی یۆنانی ده‌رده‌خات، پێش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی نازییه‌كان له‌سێداره بدرێن.
به گوێره‌ی ئه‌و 12 وێنه‌یه‌ی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، وێنه‌كان دوا چركه‌ساتی پێش له سێداره‌دانی 200 كۆمۆنیستی یۆنانی تۆمار ده‌كه‌ن.
له رۆژی 1ی ئایاری 1944، وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ك بۆ كوشتنی ژه‌نه‌ڕاڵی نازی فرانز كراش و یاریده‌ده‌ره‌كانی، له‌لایه‌ن كۆمۆنیسته‌كانه‌وه، ئه‌و 200 كۆمۆنیسته له‌سێداره ده‌درێن.
له وێنه‌كاندا، كۆمه‌ڵێك پیاو ده‌رده‌كه‌ون، له‌به‌رده‌م دیوارێكدا رێزكراون و نازییه‌كان له پێشیانه‌وه ده‌ڕۆن و ده‌یانبه‌ن بۆ گۆڕه‌پانی ته‌قه‌كردن له گه‌ڕه‌كی كیساریانی له ئه‌سینا.
ئەگەری زۆر ئه‌وه‌یه گونتەر هایزنگ، ڕۆژنامەنووسێکی پەیوەست بە یەکەی جۆزێف گۆبڵز، وەزیری پڕوپاگەندەی نازیەکان، ئەم وێنانەی گرتبێت.
له یه‌كێك له وێنه‌كان، كۆمه‌ڵێك پیاو ده‌رده‌كه‌ون، دوای ئه‌وه‌ی پاڵتۆكانیان له ده‌ره‌وه دادهكهنن، ده‌یانبه‌ن بۆ گۆڕه‌پانی ته‌قه‌كردنه‌كه. له وێنه‌یه‌كی دیكه‌دا، پیاوێك ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌ند چركه‌یه‌ك پێش له‌سێداره‌دانی، ده‌ستی وه‌ك ته‌حه‌دایه‌ك به‌رزكردووه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده له‌و رۆژگاره‌دا، پرۆسه‌ی له سێداره‌دان، به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو روویده‌دا و زانراو بووه. به‌ڵام تا ئێستا هیچ وێنه و بەڵگەنامەیەکی فۆتۆگرافی ناسراو، لەسەر ڕووداوەکه نه‌بووه.
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو، یه‌كێك له‌وانه‌ی ئاره‌زووی كۆكردنه‌وه‌ی یادگارییه‌كانی رایخی سێیه‌می هه‌یه، ئه‌م وێنانه‌ی بۆ فرۆشتن و له زیادكردنێكی ئاشكرادا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی "ئیبه‌ی" بڵاوكردووه‌ته‌وه.
میدیاکانی یۆنان بڵاویانکردەوە، وێنەکان لە بنه‌ڕه‌تدا، لە ئەلبوومی تایبەتی ئه‌فسه‌ری ئه‌ڵمانی هێرمان هیوەر وەرگیراون و وەزارەتی ڕۆشنبیری یۆنانیش ڕایگەیاند: "به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه، پێده‌چێت ئه‌م وێنانه وێنه ئه‌سڵییه‌كان بن".
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی رۆشنبیری یۆنان، باس له‌وه ده‌كات ژماره‌یه‌ك شاره‌زا ده‌نێردرێن بۆ شاری گانت له به‌لجیكا، تاكو پشكنین بۆ وێنه‌كان بكه‌ن و قسه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه بكه‌ن كه یادگارییه‌كانی كۆكردووه‌ته‌وه و بۆ فرۆشتن بڵاویكردووه‌ته‌وه.
ئەم کۆمەڵکوژییە، یەکێکە لە قێزه‌ونترین و دڕندانه‌ترین ئه‌و كارانه‌ی ئه‌ڵمانیای داگیركه‌ر، له ماوه‌ی سێ ساڵی داگیركردنی بۆ یۆنان، له نێوان ساڵانی 1941 بۆ 1944 له‌سه‌ر خاكی ئه‌و وڵاته ئه‌نجامیداوه.
ئه‌و ماوه‌یه پڕ بووه له ئه‌نجامدانی كاری كوشتنی دڕنده‌یی به‌رامبه‌ر به گوندنشینان و كۆمه‌ڵگه‌ی جووه‌كان، به‌جۆرێك پێده‌چێت ته‌نها له شاری ئه‌سینا، زیاد له 40 هه‌زار كه‌س، به‌هۆی برسییه‌تییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدابێت.
له‌و رۆژگاره‌دا، سوپای رزگاریخوازی میللی یۆنانی، به سه‌ركردایه‌تی كۆمۆنیسته‌كان، چالاكترین رێكخراوه‌كانی به‌رگری بوون له ئه‌وروپای داگیركراودا.
مێژوونووس مینلاوس هارالا مبیدیس، له لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی حكومی "ERT" ده‌ڵێت: "ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له ناوه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌قه‌كردنه‌وه، وێنه‌یه‌كمان له ساته‌وه‌ختی له سێداره‌داندا ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئه‌مه چركه‌ساتێكی مێژوییه له بزووتنه‌وه‌ی به‌رگری یۆنانی".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئه‌مه ئه‌و شاهێدحاڵانه پشتڕاست ده‌كاته‌وه كه لای ئێمه‌یه و ده‌ریده‌خات ئه‌و پیاوانه، به سه‌ربه‌رزییه‌وه رووبه‌ڕووی چاره‌نووسی خۆیان بوونه‌ته‌وه، ئه‌وان بوێرییه‌كی باوه‌ڕپێنه‌كراویان نیشانداوه".
تا ئێستا، تاکە به‌ڵگه و شایەتحاڵییەک، سەبارەت بە دوا ساتەکانی قوربانییه‌كان، ئەو نووسینانه بوون كه قوربانییه‌كان به ده‌ست له ناوه‌وه‌ی بارهەڵگرەکان نووسیوویانه و له كاتی بردنیان بۆ له‌سێداره‌دانیان، فڕێیانداوه‌ته خواره‌وه.
پارتی كۆمۆنیستی یۆنانی، ئه‌م كۆمه‌ڵه وێنه‌یه وا وه‌سف ده‌كات كه "به پاره ناكڕدرێت و به موڵكی گه‌لی یۆنانی داده‌نێت"، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات وه‌ك سه‌ره‌تا، توانراوه لانی كه‌م ناسنامه‌ی دوو له‌و پیاوانه دیاری بكرێت كه له وێنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتوون.
تراسیڤۆلۆس ماراکیس، نەوەى یەکێک لەو پیاوانەى کە لە وێنەکاندا ناسراوه‌ته‌وه، دەڵێت: "سوپاسگوزارم کە دەرفەتێکمان بۆ ڕەخسا، تاكو چیرۆکى باپیرم، لای هه‌مووان زانراوبێت، ئه‌و پیاوه‌ی تا كۆتایی ته‌مه‌نی ڕاستگۆ بوو لەگەڵ بیروباوەڕەکانى".
PM:12:23:18/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 572
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت