پزیشکیان: ئێمە بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە نین و ناشبین
وێستگەنیوز-
سەرۆک کۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەمان بە هیچ شێوەیەک بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە نییە، ئاماژە بەوەشدەکات، هیوادارین جیهان و ئەمریکاش ئەوە بزانن.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە دیدارێکدا رایگەیاند، "ئێمە چەندین جار رامانگەیاندووە، راگەیاندنی من گرنگ نییە فەتوا و سیاسەتی رێبەری باڵا لە رووی بیروباوەڕەوە گرنگە، بە هیچ شێوەیەک بە دوای دروستکردنی چەکی ئەتۆمییەوە نین و ناشبین".
ئاماژەی بەوەکرد، "بە هەر شێوەیەک دەیانەوێ دەتوانن بێن و پشکنین بۆ دامەزراوەکانمان بکەن، بەڵام دەستبەرداری پیشەسازیی ئەتۆمیی ئاشتیانە بۆ مەبەستی پزیشکی، کشتوكاڵی و پیشەسازی و هتد نابین، پیشەسازیی ئەتۆمیی ئاشتیانە بۆ جەنگ نییە، بۆ بەڕێوەبردن و پێشکەوتنی وڵاتە".
پزیشکیان وتی، "هیوادارین جیهان و ئەمریکاش ئەوە بزانن کە بابەتی ئەوەی ئێمە دەمانەوێت چەکی ئەتۆمی دروست بکەین پڕوپاگەندەیە، هەڵبەت ئەوان دەیانەوێت ئەم بابەتە بسەپێنن، بەڵام ئەم هەوڵەیان لەگەڵ بیرو باوەڕی ئێمە جیاوازە".
AM:11:16:18/02/2026
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت