وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان گه‌یشتینه ڕێككه‌وتن
وێستگه‌نیوز –
گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه‌كانی تاران و واشنتۆن كۆتایی هات، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش ده‌ڵێت: "له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاڵه سه‌ره‌كییه‌كان گه‌یشتینه ڕێككه‌وتن".
عه‌باس عه‌راقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌دوای كۆتاییهاتنی گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رایگه‌یاند:
*ئه‌مڕۆ خولی دوه‌می وتووێژی ناڕاسته‌وخۆمان له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مریكی له باڵیۆزخانه‌ی عومان له جنێڤ ئه‌نجامدا.
*ئه‌م گه‌ڕه‌ی دانوستان زۆر له‌گه‌ڕی پێشوو باشتر بوو، كه‌شێكی بنیاتنهرتریش بوو.
*توانیمان ڕێككه‌وتنێكی گشتی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بنه‌ما بدۆزینه‌وه، كه له‌مه‌ودوا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و بیرۆكانه ده‌ڕۆین و ده‌چینه ناو ده‌قی ڕێككه‌وتنێكی ئه‌گه‌ری.
*ئه‌مه به‌و مانایه نییه كه به خێرایی بگه‌ینه ڕێككه‌وتنی كۆتایی، به‌ڵام لانیكه‌م ڕێگاكه ده‌ستی پێكردووه.
*هیوادارین به زوترین كات ئه‌م كاره بكرێت و ئاماده‌ین كاتێكی پێویست بۆی به‌سه‌ر به‌رین، به‌ڵام كاتێك باس له داڕشتنی ده‌قه‌كه ده‌كرێت، كاره‌كه كه‌مێك قورس‌تر و وردتر ده‌بێت.
*له دوایین دیداره‌وه پێشكه‌وتنی باش به‌دیهاتوه و ئێستا ڕێگایه‌كی ڕونمان هه‌یه بۆ پێشه‌وه، كه به بڕوای من ئه‌رێنییه.
*رێككه‌وتن كرا كه هه‌ردوولا كار له‌سه‌ر ده‌قه‌كانی رێككه‌وتنێكی ئه‌گه‌ری بكه‌ن و دواتر ئه‌و ده‌قانه ئاڵوگۆڕ بكه‌ین و بیر له واده‌یه‌كی دیكه بۆ خولی سێیه‌م بكه‌ینه‌وه.
PM:05:13:17/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 488
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت