ئه‌نتۆنی ئه‌لبانیزی: هیچ داعشێك له كه‌مپه‌كانی سوریاوه ناگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ئوسترالیا
وێستگەنیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ی شوباتی 2026، ئه‌نتۆنی ئه‌لبانیزی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆسترالیا رایگه‌یاند، حكومه‌ته‌كه‌ی هیچ ئوسترالییه‌ك وه‌رناگرێته‌وه كه له كه‌مپه‌كانی سوریا نیشته‌جێن و گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت سه‌ر به ئه‌ندامانی خێزانی رێكخراوی داعش بن.
ئه‌لبانیزی له لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی گشتی ئوسترالیا ده‌ڵێت، "هه‌ڵوێستێكی زۆر تووندمان هه‌یه، به‌وه‌ی هیچ جۆره یارمه‌تییه‌ك پێشكه‌ش ناكه‌ین و هیچ هاوڵاتییه‌ك وه‌رناگرینه‌وه".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، "ڕاشکاوانە ده‌ڵێین، ئێمە هیچ هاوسۆزییەکمان بۆ ئەو کەسانە نییە کە سەفەری دەرەوەی وڵاتیان کردووە، بۆ بەشداریکردن لە هەوڵێک بۆ دامەزراندنی خەلافەتێک کە ئامانجی تێکدان و وێرانكردنی شێوازی ژیانمان بووە".
هه‌وره‌ها ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، "جێگەی داخه، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر منداڵانیش هه‌بووه، به‌ڵام ئێمه هیچ یارمه‌تییه‌ك پێشكه‌ش ناكه‌ین".
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا جه‌ختی له‌وه كردوه، هه‌ر هاوڵاتییه‌ك بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئوسترالیا و تاوانی كردبێت، ئه‌وا روبه‌ڕووی: "هێزی ته‌واوه‌تی یاسا" ده‌بێته‌وه.
دوێنی دووشه‌ممه 16ی شوباتی 2026، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئوسترالیا، به فرانس پرێسی راگه‌یاند، "حكومه‌تی ئوسترالیا هاوڵاتیانی سوریا وه‌رناگرێته‌وه".
له‌م باره‌یه‌وه، دوێنێ دووشه‌ممه، بەرپرسێکی کورد بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووه، "34 هاوڵاتی ئوسترالی کە ئەندامانی خێزانی چەکدارانی داعش بوون، دوای ماوەیەکی کەم لە جێهێشتنی کەمپی ڕۆژ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، کە کوردەکان بەڕێوەیدهبهن، گەڕانەوە بۆ کەمپی ڕۆژ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئەوەش بەهۆی خراپی هەماهەنگییان لەگەڵ دیمەشق".
بەڕێوەبەری کەمپی ڕۆژ، حەکیمیە ئیبراهیم، پێشتر بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندبوو، "11 خێزانی 34 کەسی خاوەن ڕەگەزنامەی ئوسترالی، ڕادەستی کەسوکارەکانیان کرانه‌وه کە لە ئوسترالیاوە هاتبوون بۆ ئەوەی بیانبەنهوه".
وێنه‌گرێكی ئاژانسی فرانس پرێس لە کەمپەکەدا، بینیویەتی ژنان و منداڵەکانیان، سواری مینی پاس بوون، هەندێکیان جانتای بچووکیان پێبووە و له ڕێگه‌ی وشکانییه‌وه بەرەو دیمەشق رۆشتوون.
به‌ڵام دوای ماوەیەکی کەم، ڕەشید عومەر، بەرپرسێکی ئیدارەی کەمپەکە بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، "دوای ئەوەی خێزانەکان بە پاسەکانی بەرەو دیمەشق ڕۆشتن، گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ كه‌مپه‌كه، به‌هۆی هەماهەنگی خراپی نێوان كه‌سوكاریان و حکومەت لە دیمەشق".
AM:11:27:17/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 140
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت