لینزی گراهام: بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی ئێران پشگیری ره‌زا په‌هله‌وی ناكه‌ین
وێستگه‌نیوز -
له میانه‌ی كۆنگره‌ی میونشن بۆ ئاسایش، كاتێك خانمه پێشكه‌شكاری كه‌ناڵێكی ئه‌مریكی، به‌ره‌چه‌ڵه‌ك ئێرانی كریستیان ئه‌مان پور، سه‌باره‌ت به سه‌ركردایه‌تی كردنی داهاتووی ئێران و ئایا پشتگیری كه‌سێكی وه‌ك ره‌زا په‌هه‌له‌وی ده‌كه‌ن، پرسیاری له سیناتیۆری كۆمارییه‌كان لینزی گراهام كرد، ناوبراو له وه‌ڵامێكی كورتدا ده‌ڵێت: "نه‌خێر".
سه‌روه‌ختێك ئه‌و خانمه پرسیاره‌كه‌ی ئاراسته‌ی سیناتۆری كۆمارییه‌كان كردووه، ره‌زا په‌هله‌وی یه‌كێك بووه له ئاماده‌بووان. گراهام له درێژه‌ی وه‌ڵامه راشكاوهكهیدا ده‌ڵێت: "ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بۆ گه‌لی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه و نه‌ك بۆ ئه‌مریكا. من له چه‌ندین به‌رنامه‌ی گفتوگۆی ته‌له‌فزیۆنی، قسه‌م له‌گه‌ڵ ره‌زا په‌هله‌وی كردووه و هه‌میشه سه‌باره‌ت به‌و مه‌ترسیانه‌ی له ئارادان، كاریگه‌ربووم به شێوازی خستنه‌ڕووی دید و بۆچونه‌كانی".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "من ته‌واو له‌وه دڵنیام ئه‌و رۆڵێكی گرنگی له ئایندهی ئێران‌دا ده‌بێت. هه‌مو ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین، بریتییه له یارمه‌تیدانی گه‌لی ئێران، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێكی ده‌ستكه‌وێت تێیدا به ئازادی بژی. وه‌لێ ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یان له‌ده‌ستدا، ئه‌وا له‌ده‌ستی ده‌ده‌ن".
گراهام ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه رژێمی ئێرانی، حكومه‌تێكی سته‌مگه‌ری ئاینییه، ئه‌گه‌ر ببێت به خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی، ئه‌وا به‌كاریده‌هێنێت. ئێمه ئه‌گه‌ر ئێستا پاشه‌كشه بكه‌ین، ئه‌وا هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره ئه‌نجامده‌ده‌ین. من ئه‌مه‌م به سه‌رۆكه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه وتووه كه نیگه‌رانن له روودانی جه‌نگ.
ره‌زا په‌هله‌وی به یه‌كێك له رووخساره‌كانی ئۆپۆزسیۆن داده‌نرێت كه كار بۆ روخانی رژێمی ئێران ده‌كات. به‌ڵام له لایه‌ن سه‌رجه‌م ئه‌و ئۆپۆزسیۆنانه‌ی هه‌وڵی رووخاندنی رژێمی ئێران ده‌ده‌ن، قبوڵكراو نییه.
كاتێك په‌یامنێری "بی بی سی فارسی" پرسیاری لێده‌كات و پێی ده‌ڵێت: "زۆرێك له خه‌ڵكانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ئێران، پشتگیریت ناكه‌ن، بۆچی نه‌تتوانیوه هه‌مو ئه‌و خه‌ڵكانه، له‌ژێر یه‌ك چه‌تردا كۆبكه‌یته‌وه؟ بۆچی نه‌تتوانیوه ببیت به ده‌نگی هه‌مو گه‌لی ئێران؟ بۆچی وڵاتانی خۆرئاوا پشتگیرت ناكه‌ن؟".
ره‌زا په‌هله‌وی له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌دا ده‌ڵێت: "ئه‌وه راست نییه، ئایا له ئێران، جگه له ناوی من، گوێت له ناوی كه‌سێكی دی بووه؟ له راستیدا ئه‌وه ناوی منه كه باسی لێوه ده‌كه‌ن، ناوی من له‌سه‌ر دیواره‌كان نووسراوه، ئه‌وان منیان هه‌ڵبژاردووه تاكو سه‌ركردایه‌تی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بكه‌م".
هه‌وره‌ها په‌هله‌وی ده‌ڵێت: "بێگومان من ناڵێم له سه‌دا سه‌د، نووێنه‌ری هه‌مو گه‌لی ئێرانم. بێگومان خه‌ڵكانێك هه‌یه پابه‌ندی ئه‌و چوار بنه‌مایه نابن كه من خستوومه‌ته‌ڕوو. له‌وانه‌یه خه‌ڵكانێك هه‌بن جوداخوازبن، خه‌ڵكانێك هه‌یه ریفۆرمخوازن و لایه‌نگری حكومه‌تن یان لایه‌نگری رێكخراوی موجاهیدینی خه‌لقن. ئاشكرایه ئه‌وانه هاوڕێی من نین. ئاشكرایه من نوێنه‌ری ئه‌وان نیم، چونكه ئه‌وان به‌و چوار بنه‌مایه رازینابن كه من خستوومه‌ته‌ڕوو. وه‌لێ هه‌مو ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به‌م چوار بنه‌مایه هه‌یه، ئێمه پشتگیری‌یان ده‌كه‌ین".
ئه‌و چوار بنامایهی ره‌زا په‌هله‌وی بۆ كاری هاوبه‌ش، خستوویه‌تییه‌ڕوو، بریتین له‌مانه: داننان به سه‌روه‌ری نیشتیمانی، جیاكردنه‌وه‌ی ئاین له ده‌سه‌ڵات، یه‌كسانی نێوان هاوڵاتیان، بڕوابوون به دیموكراتی بۆ گه‌یشتن به دیموكراسیه‌تی په‌رله‌مانی.
PM:10:52:15/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 168
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت