ماركۆ رۆبیۆ: هێشتا سه‌رۆك تره‌مپ سه‌رنجی له‌سه‌ر دانوستانه له‌گه‌ڵ ئێران
وێستگه‌نیوز –
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه تا ئێستا كه‌س نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ ئێران رێككه‌وتنێكی سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجام بدات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ڵێت: "هێشتا سه‌رۆك تره‌مپ سه‌رنجی له‌سه‌ر دانوستانه له‌گه‌ڵ ئێران".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به ئێران رایگه‌یاند كه:
*هێشتا سه‌رۆك تره‌مپ سه‌رنجی له‌سه‌ر دیپلۆماسیه‌ت و دانوستانه له‌گه‌ڵ ئێران.
* تا ئێستا كه‌س نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ ئێران بگاته رێككه‌وتنێكی سه‌ركه‌وتوو.
* ئه‌مجاره هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ ئێران بگه‌ینه رێككه‌وتنێكی سه‌ركه‌وتوو.
* ئامانج له بڵاوبوونه‌وه‌ی چڕی سه‌ربازی ئێمه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له ئێستادا پاراستنی هێزه‌كانمانه.
* ئه‌گه‌ر دیپلۆماسیه‌ت له‌گه‌ڵ ئێران شكستی هێنا هه‌مووان ده‌زانن.
PM:07:09:15/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت