وەزیری دەرەوەی سوریا: سوپاسی عێراق دەکەین لە پرسی مامەڵەکردن لەگەڵ دەستگیرکراوانی داعشدا هاوکار بووە


وێستگەنیوز-

وەزیری دەرەوەی سوریا سوپاسی عێراق دەکات بەهۆی ئەوەی لە پرسی مامەڵەکردن لەگەڵ دەستگیرکراوانی داعشدا هاوکار بووە.


ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سوریا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی رێکخراوی داعش بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە لە نێوان سوریا و عێراقدا".

شەیبانی ستایشی رۆڵی بەغدای کرد و پێزانینی خۆی ئاراستەی عێراق کرد بۆ گرتنە ئەستۆی بارگرانی دەستبەسەرکردنی تیرۆریستانی داعش.

ئاماژەی بەوەکرد، "گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سوریاوە بۆ عێراق، ئۆپەراسیۆنێک بووە لەسەر بنەمای ئەو شیکاریانەی کە ئەمریکا ئەنجامیداون".

وەزیری دەرەوەی سوریا وتی، "سوپاسی عێراق دەکەین لە پرسی مامەڵەکردن لەگەڵ دەستگیرکراوانی داعشدا هاوکار بووە و بەشێک لەو بارگرانییە قورسەی لەگەڵ ئێمەدا دابەش کردووە."

رۆژی هەینی 13ی شوباتی 2026، سێنتکۆم رایگەیاند، "ئۆپەراسیۆنی گواستنەوەی زیندانیانی داعش کە لە 21ی مانگی ڕابردووی ئەمساڵەوە دەستیپێکردبوو کۆتاییهات و 5700 زیندانیکراوی داعش، کە سەرجەمیان رەگەزی نێرن لە زیندانەکانی سوریاوە گواستراونەتەوە عێراق".


AM:09:18:15/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 200 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو