له میونشن نزیكه‌ی 200 هه‌زار خۆپیشانده‌ر دژ به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران گردبوونه‌وه
وێستگه‌نیوز -
له كاتێكدا له شاری میونشن و به ئاماده‌بوونی سه‌ركرده‌كانی جیهان، كۆنگره‌ی میونشن بۆ ئاسایش به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به گوێره‌ی راپۆرتێكی نوێی پۆلیسی ویلایه‌تی باڤاریای ئه‌ڵمانی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌س، وه‌ك ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژ به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران گردبوونه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، پێشتر پۆلیس ژماره‌ی خۆپیشانده‌ره‌كانی به نزیكه‌ی 80 هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده كردبوو كه هاتبوون داوای روخانی رژێمی ئێرانیان ده‌كرد.
ئه‌مه دوای ئه‌و هه‌ڵمه‌تی سه‌ركوتكردنه دێت كه تاران دژ به شه‌پۆلی خۆپیشاندانه به‌رفراوانه‌كه گرتییه‌به‌ر كه له كۆتایی مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو، به‌هۆی خراپی دۆخی ئابوری سه‌ریهه‌ڵدا.
ژماره‌ی به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی میونشن، دوو هێنده‌ی ئه‌و ژماره‌یه بوو كه كۆمه‌ڵه‌ی "میونشن سوركڵ"ی رێكخه‌ری خۆپیشاندانه‌كه پێشبینی كردبوو. خۆپیشاندان به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه، له گۆڕه‌پانی به‌رفراوانی تێرێزینڤیز له خۆرئاوای شاره‌كه، گربوونه‌وه.
ئاڵای شێر و خۆره‌كه
له كه‌شێكی ئاشتیانه و ئارام‌دا، خۆپیشانده‌ران گوڵی توولیب و گۆڵی دیكه‌یان پێشكه‌ش به پۆلیسه‌كان كرد و هه‌ندێك له به‌شداربووان، ئاڵاكه‌ی سه‌رده‌می پاشایه‌تیان به‌رز كردبوه‌وه كه له ناوه‌ڕاسته‌كه‌یدا وێنه‌ی شێر و خۆرێك هه‌یه. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران، وێنه‌ی كوڕه‌كه‌ی ره‌زا شایان به‌رزكردبوه‌وه كه له نیۆیۆرك داده‌نیشێت.
ره‌زا په‌هله‌وی، كوڕه‌كه‌ی شای ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 14ی شوباتی 2026، داوای له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كرد "یارمه‌تی" گه‌لی ئێران بدات و پێوایه: "كاتی رزگاربوونه له كۆماری ئیسلامی".
ره‌زا په‌هله‌وی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی و له په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئاسایش له میونشن رایگه‌یاند: "گه‌لی ئێران بیستیان ئێوه ده‌ڵێن یارمه‌تی له رێگایه، ئه‌وان بڕوایان به ئێوه‌یه و یارمه‌تیان بده‌ن".
هه‌مو ئه‌وه له كاتێكدایه، ئیداره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی دانوستانه له‌گه‌ڵ تاران، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن تا چه‌ند ئه‌گه‌ری گه‌یه‌شتن به رێكه‌وتنی ئه‌تۆمی له ئارادایه، له كاتێكدا واشنتۆن تا بێت ژماره‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كه‌ی له ناوچه‌كه زیاتر و به‌هێزتر ده‌كات.
PM:11:12:14/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 76
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت