پزشكیان: وڵاتانی ناوچە دەتوانن کێشەکانیان بە ئاشتی چارەسەر بکەن، بێ هیچ چاودێرێکی دەرەکی
وێستگەنیوز-
له نێو كۆكردنه‌وه‌ی هێزێكی زۆری سه‌ربازی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا، مه‌سعود پزشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌توانن به ئاشتی چاره‌سه‌ی كێشه‌كانیان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14ی شوباتی 2026، پزشكیان له لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: "ئێمه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه، ده‌توانین كێشه‌كانمان به ئاشتی و ئارامی چاره‌سه‌ر بكه‌ین و پێویستمان به چاودێری ده‌ره‌كی نییه".
هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كرده‌وه: "هیچ كه‌سێك سود له شه‌ڕ ناكات، هیچ وڵاتێك له رێگه‌ی ململانێ و تووندوتیژی و خوێنڕشتنه‌وه، ئامانجه‌كانی به‌دیناهێنێت. ده‌وڵه‌ته‌كانی ناوچه‌كه هه‌وڵده‌ده‌ن پارێزگاری له سه‌روه‌ری ئاسایشی خۆیان بكه‌ن و وڵاته‌كه‌ی ئه‌وه به‌رزده‌نرخێنێت".
لێدوانه‌كانی پزشكیان له كاتێكدایه، به گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، دوو به‌رپرسی ئه‌مریكی ئاشكرایان كردووه سوپای ئه‌مریكا، خۆی بۆ ئه‌گه‌ری ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی دژ به ئێران ئاماده ده‌كات كه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت، ئه‌گه‌ر دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری هێرشكردن بۆ سه‌ر ئێران ده‌ربكات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردووه وەزارەتی بەرگری (پنتاگۆن) کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری دیكه دەنێرێت بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، له‌گه‌ڵ ناردنی هەزاران سەرباز و فڕۆکەی جەنگی و تێكشكێنه‌ری مووشەکی ئاراسته‌كراو و هێزی دیكه‌ی ئاگرین کە توانای دەستپێکردنی هێرش و بەرگریکردنی لە هێرشەکانیان هەیە.
هه‌مو ئه‌وه له كاتێكدایه، كۆشكی سپی جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، سه‌باره‌ت به دۆسێی ئێران، سه‌رجه‌م بژارده‌كان له‌به‌رده‌ستدایه. پێشتر تره‌مپ زیاد له جارێك هۆشداریدا له‌وه‌ی "شتی خراپ به‌سه‌ر ئێران‌دا دێت" ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتین به رێكکه‌وتن.
وا بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 17ی شوباتی 2026، له ژنێف گه‌ڕی دووه‌می دانوستانه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئێران ده‌ست پێبكاته‌وه. ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستانه‌كان، له هه‌فته‌ی رابردوو له وڵاتی عومان ئه‌نجامدرا و به ئه‌رێنی وه‌سفكرا.
PM:02:53:14/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 44
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت