د. بەرهەم ساڵح لەگەڵ مەزڵوم عەبدی و وەزیری دەرەوەی سوریا کۆبووەوە
وێستگەنیوز-
د. بەرهەم ساڵح، کۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران له‌گه‌ڵ وەزیری دەرەوەی سوریا و مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هه‌سه‌ده" کۆبووەوە.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ كاروباری ئاواره و په‌نابه‌ران بڵاویكرده‌وه، د. به‌رهه‌م ساڵح له پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌گه‌ڵ ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا كۆبووه‌ته‌وه و جەختی لەسەر پێویستی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی كرده‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان.
د. به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، به‌بێ دابینكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری ناتوانرێت گه‌ره‌نتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و سه‌لامه‌تی ژیانیان بكرێت له سوریادا.
هەروەها د. به‌رهه‌م ساڵح له پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هه‌سه‌ده و ئیلهام ئه‌حمه‌د، هاوسه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ر كۆبووه‌ته‌وه.
لە كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسیان له دۆخی سوریا و رێككه‌وتنی حكومه‌تی دیمه‌شق و هه‌سه‌ده كردووە، د. به‌رهه‌م جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر هاوكاریكردنی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی ئاواره و په‌نابه‌ران و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان.
PM:01:42:14/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 184
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت