هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی ئیسرائیل: تره‌مپ دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات به‌ڵام خه‌ریكه سه‌بری نامێنێت
وێستگەنیوز-
میدیاكانی ئیسرائیل باس له‌وه ده‌كه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، گرنگی و بایه‌خ به دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌دات، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا خه‌ریكه سه‌بر و ئارامی نامێنێت.
له‌م باره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی "كان نیوز" له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی ئیسرائیلییه‌وه رایگه‌یاندووه، "باوەڕی باو لە ئیسرائیل ئەوەیە، دۆناڵد ترەمپ هێشتا ده‌یه‌وێت دانوستان لەگەڵ ئێران بكات. بەڵام له هه‌مان كاتدا، له‌و باوه‌ڕه‌دان تره‌مپ خه‌ریكه سه‌بر و ئارامی نامێنێت".
دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ واشنتۆن و بینینی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت سیناتۆر لێندسی گراهام كه سیناتۆرێكی نزیكه له سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه، هه‌فته‌ی داهاتوو بگاته ئیسرائیل.
گراهام هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر به ئێران توونده و پشتگیری رووخانی رژێمی ئێران ده‌كات. له كۆتا سه‌ردانیدا بۆ ئیسرائیل، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی مۆساد و سه‌رۆك وه‌زیران كۆبووه‌وه.
وا بڕیاره ناتانیاهۆ به‌یانی یه‌كشه‌ممه، 15ی شوباتی 2026، سه‌باره‌ت به ئێران، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌نجامبدات و تێیدا ورده‌كاری سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا و دواهه‌مین پێشهاته‌كان بخاته‌ڕوو.
پێشتر سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند ناردنی دووه‌م فڕۆكه‌هه‌ڵگر بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، "بۆ ئه‌وه‌یه نه‌وه‌كو له گه‌یشتن به رێكه‌وتن سه‌ركه‌وتوو نه‌بین".
ئەمڕۆ ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس بڵاویکردەوە گەورەترین کەشتی فڕۆکەهەڵگری جیهان، کەشتیی "ی‌و ئێس ئێس جیراڵد ئاڕ فۆرد" فەرمانی پێکراوە لە دەریای کاریبییهوە بەرەو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگوازرێتەوە.
دەوترێت ئەم هەنگاوە، بە مەبەستی زیادکردنی گوشارەکانه بۆ سەر ئێران، تاكو له‌سه‌ر به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بگه‌ن به رێكکه‌وتن
AM:11:09:14/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت