نیویۆرک تایمز: ئەمریكا بڕیاریدا بە ناردنی هێزی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
وێستگهنیوز –
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشكرای كردووە، ئەمریكا بڕیاریداوە گەورەترین کەشتی فڕۆکەهەڵگر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات و رۆژنامەكە پێی وایە، ئەم هەنگاوەی واشنتۆن پەیامێکی رونی بەرگری و ئامادەباشییە لە سایەی گرژییەکانی ناوچەکە.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) بڕیاریداوە کەشتی فڕۆکەهەڵگری "یو ئێس ئێس جێراڵد فۆرد" رەوانەی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات و بڕیارە ئەم کەشتییە نوێیە پەیوەندی بکات بە کەشتی فڕۆکەهەڵگری "ئەبراهام لینکۆڵن" کە ئێستا لە دەریای عەرەب و ناوچەی کەنداو جێگیرە.
بەپێی رۆژنامەكە، ئەم جموجۆڵە سەربازییە دوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ لە هەژماری خۆی لە "تروس سۆشیاڵ" راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و جەختی لە ئامادەکارییەکانی پنتاگۆن کردەوە بۆ ناردنی دووەم کەشتی فڕۆکەهەڵگر بۆ ناوچەکە.
ئاماژەشیكرد، ئەم هەنگاوەی واشنتۆن پەیامێکی روونی "بەرگری و ئامادەباشییە" لە سایەی گرژییەکانی ناوچەکە و فشارێکی سەربازییە هاوشانی فشارە سیاسییەکان بۆ ناچارکردنی تاران بە ئیمزاکردنی رێککەوتنێکی نوێ سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران لە ماوەی یەک مانگدا ئەگەرێکی کراوەیە و دەشڵێت، "پێویستە تاران بە خێرایی رازی بێت، ئەگەرنا دەرەنجامەکان زۆر خراپ دەبن."
AM:09:46:13/02/2026
ئهم بابهته 152
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت