په‌یامنێرێك له په‌خشێكی راسته‌وخۆدا له زمانی ده‌رده‌چێت و ده‌ڵێت: مردن بۆ خامنه‌یی
وێستگه‌نیوز -
په‌یامنێرێكی تۆڕی هه‌واڵی كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی ئێرانی، له په‌خشێكی راسته‌وخۆدا، هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده ده‌كات و دروشمی "مردن بۆ خامنه‌یی" ده‌ڵێته‌وه.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی ئێرانی "IRIB" په‌یامنێره‌كه دوێنێ چوار شه‌ممه، 11ی شوباتی 2026، له رۆماڵی یادی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، به هه‌ڵه له زمانی ده‌رده‌چێت و ده‌ڵێت مردن بۆ خامنه‌یی، ئه‌مه ده‌بێته هۆی دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی كه‌ناڵی "هامون" له پۆسته‌كه‌ی.
په‌یامنێره‌كه كه ناوی موسعه‌ب ره‌سولی زاده‌یه، دواتر له گرتهیكی ڤیدیۆییدا باسی رووداوه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت: "ده‌مویست ئاماده‌بوونی خه‌ڵكی له گردبوونه‌وه‌كه‌دا، بۆ سه‌رتاسه‌ری جیهان بگوێزمه‌وه. له ناوه‌ڕاستی ئه‌و ئاپۆره‌یه‌دا، هه‌ڵه‌یه‌كم كرد و بووه بیانوو بۆ ئه‌وانه‌ی دژ به رژێمی ئێرانن".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "داوای لێبوردن ده‌كه‌م بۆ ئه‌و هه‌ڵه‌یه. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی نه‌یاری حكومه‌تن و هه‌مو ساڵێك له 11ی شوباتدا، هه‌را ده‌نێنه‌وه و ده‌ڵێن ئێمه وێنه‌ی دروستكراوی زیره‌كی ده‌ستكرد به‌كارده‌هێنین، ده‌زانم ئێوه دڵته‌نگن به ئاماده‌بوونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی خه‌ڵك، له‌به‌ر ئه‌وه باشتره بۆ ئێوه ئارام ببنه‌وه".
ئه‌م رووداوه، له كاتێكدایه دوێنێ چوارشه‌ممه، 11ی شوباتی 2026، ئێران یادی 47 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئیسلامی كرده‌وه. یادكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌م ساڵ، له دۆخێكی پڕ له گرژی و ئاڵۆزیدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو.
له لایه‌كی دیكه‌وه، به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، له سه‌روبه‌ندی ئه‌م یاده‌دا، به‌شێك له دانیشتوانی تارانی پایته‌خت دروشمی "مه‌رگ بۆ خامنه‌یی"یان وتووه‌ته‌وه.
مانگی رابردوو ئێران خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی كه پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه و ده‌سه‌ڵاتداران له رێگه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ركوتكردنه‌وه، روبه‌ڕووی خۆپیشاندانه‌كان بووه‌نه‌وه و بووه هۆی كوشتنی هه‌زاران كه‌س.
هه‌مو ساڵێك له11ی شوبات، یادی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ساڵی 1979 و كه‌وتنی رژێمه‌كه‌ی محه‌مه‌د ره‌زا په‌هله‌وی و گه‌ڕانه‌وه‌ی خومه‌ینی بۆ ئێران و چونه سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات، ده‌كرێته‌وه.
PM:06:42:12/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 648
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت