ئێران سێ هاوڵاتی ئه‌فغانی له‌سێداره‌دا
وێستگەنیوز-
رێكخراوی "هه‌نگاو" بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رایگه‌یاند كۆماری ئیسلامی ئێران، بڕیاری له‌سێداره‌دانی ده‌رحه‌ق به 14 زیندانی جێبه‌جێ كرد، له‌وانه 3 هاوڵاتی ئه‌فغانی تێدابوو.
به گوێره‌ی رێكخراوه‌كه، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران، پێشتر به تۆمه‌تی "كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و تاوانی مادده‌ی هۆشبه‌ر"، بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ئه‌و زیندانه ئه‌فغانیانه ده‌ركردبوو.
رێكخراوی "هه‌نگاو" رایگه‌یاند ئه‌و 14 زیندانییه، له زیندانه جیاوازه‌كانی ناوه‌وه‌ی ئێران له‌سێداره دروان.
هه‌ر یه‌ك له كه‌ریم نه‌زه‌ری له ویلایه‌تی هیرات و سه‌یفه‌دین میهربان و نامی خه‌سره‌وی له ویلایه‌تی به‌گڵان، ئه‌و سێ هاوڵاتییه ئه‌فغانیه بوون كه بڕیاری له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كراوه. ئه‌وان به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوار شه‌ممه و پێنج شه‌ممه‌ی 8 و 9ی مانگی ده‌لۆ له‌سێداره دراون.
مانگی ده‌لۆ مانگێكی فارسییه، ده‌كه‌وێته نێوان 21ی كانوونی دووه‌م تا 19ی شوبات ده‌گرێته‌وه.
رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، تا كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م راپۆرته، میدیاكانی سه‌ر به حكومه‌تی ئێران، جێبه‌جێكردنی ئه‌م له‌سێداره‌دانانه‌یان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه. به تایبه‌ت ئه‌و میدیایانه‌ی په‌یوه‌ستن به ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه.
رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران، پێشتر رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی تالیبان كۆنترۆڵی ئه‌فغانستانی كرد، جێبه‌جێكردنی له‌سێداره‌دانی هاوڵاتیانی ئه‌فغانی له ئێران، زیادیكردووه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رێكخراوی هه‌نگاو، كۆماری ئیسلامی ئێران، له ساڵی 2025وه، لانی كه‌م هه‌زار و 858 بڕیاری له‌سێداره‌دان جێبه‌جێ كردوه، له‌وانه 85 زیندانی ئه‌فغانی تێدابووه.
هه‌روه‌ها ئێران له ساڵی 2024، لانی كه‌م 80 هاوڵاتی ئه‌فغانی له‌سێداره‌دراون، ئاماره‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن له‌سێداره‌دانی هاوڵاتیانی ئه‌فغان، له نێوان ساڵانی 2024 و 2025، سێ هێنده‌ی ساڵی 2023 زیادیكردووه.
PM:02:31:12/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 88
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت