تره‌مپ ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ناتانیاهۆ سه‌باره‌ت به ئێران ئاشكرا ده‌كات
وێستگه‌نیوز -
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له كۆشكی سپی "زۆر به باشی به‌ڕێوه‌چوو".
تره‌مپ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (Truth Social) نووسیویه‌تی:
*تازه كۆبوونه‌وه‌كه‌م له‌گه‌ڵ ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل و چه‌ند نوێنه‌رێكی ته‌واو كرد.
*كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر باش بوو، په‌یوه‌ندی به‌هێزی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه‌مان به‌رده‌وامه.
* ئێمه نه‌گه‌یشتینه هیچ ڕێككه‌وتنێك، جگه له پێداگریی من له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتن.
*ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕووبدات، به سه‌رۆك وه‌زیرانم وت كه ئه‌مه بژارده‌ی په‌سه‌ندكراوی ئێمه ده‌بێت، ئه‌گه‌ر نا، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین و بزانین چی ڕووده‌دات.
*جاری پێشوو ئێران بڕیاریدا كه به‌رژه‌وه‌ندی له‌وه‌دایه رێككه‌وتن نه‌كرێت، بۆیه گورزێكی لێدرا. ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌بوو، هیوادارین ئه‌مجاره ئێران زیاتر عەقڵانیتر و به‌رپرسیارتر بێت.
*جگه له‌وه‌ش باسمان له‌و پێشكه‌وتنه مه‌زنانه كرد كه له غه‌ززه و ناوچه‌كه به‌گشتی به‌ده‌ست ده‌هێنرێن. له ئێستاوه ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا زاڵه، سوپاس بۆ سه‌رنجدانتان!"
لای خۆیه‌وه نووسینگه‌ی ناتانیاهۆ رایگه‌یاند كه " له میانی دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا گفتوگۆیان له‌سه‌ر دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران و بارودۆخی غه‌ززه و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه كرد. سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی له پێداویستییه ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل كرده‌وه له چوارچێوه‌ی دانوستانه‌كاندا و هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر درێژه‌دان به هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه نزیكه‌كانیان".
PM:11:29:11/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت