كه‌نه‌دا: له رووداوێكی ته‌قه‌كردندا 10 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون
وێستگەنیوز-
پۆلیسی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند له رووداوێكی ته‌قه‌كردندا، لانی كه‌م 10 كه‌س كوژران و زیاد له 25 كه‌سی دیكه برینداربوون، برینی دوو له برینداره‌كان سه‌خته.
رووداوه‌كه له شارۆچكه‌ی ته‌مپله‌ر ریدج له باكوری خۆرهه‌ڵاتی كۆڵۆمبیای به‌ریتانی، خوێندنگه‌یه‌كی ئاماده‌یی و باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی كردووه‌ته ئامانج.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، 11ی شوباتی 2026، پۆلیس له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا رایگه‌یاند روداوه‌كه له خوێندنگای ئاماده‌یی ته‌مبله‌ر ریدج ده‌ستی پێكردووه و هێزه ئه‌منییه‌كان له بوونی چه‌كدارێك ئاگاداركراونه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌فسه‌ره‌كان له ناوه‌وه‌ی قوتابخانه‌كه، ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداریان دۆزییه‌وه‌ته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا ئه‌و كه‌سه‌ی گومانی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی لێ ده‌كرێت، بریندار بووه و پێده‌چێت خۆی خۆی بریندار كردبێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، دوو ته‌رم له خانوویه‌كدا دۆزراونه‌ته‌وه و له‌وانه‌یه په‌یوه‌ندی به رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌وه هه‌بێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه پۆلیس به‌رده‌وامه له پرۆسه‌ی پشكنینی خانووه‌كان و موڵكه‌كانی دیكه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت ئایا هیچ بریندارێكی دیكه هه‌یه یان هیچ شتێكی دیكه هه‌یه په‌یوه‌ندی به رووداوه‌كه‌وه هه‌بێت.
له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه: "پێناچێت هیچ گومانلێكراوێك هه‌بێت رایكردبێت یان هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌رده‌وام بۆ سه‌ر خه‌ڵك مابێته‌وه، لێكۆڵینه‌وه‌كان له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه، بۆ زانینی هۆكار و پاڵنه‌ره‌كانی پشت رووداوه‌كه".
شارۆچكه‌ی ته‌مبله‌ر ریدج ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌ك زیاد له هه‌زار كیلۆمه‌تر له باكوری شاری ڤانكۆڤه‌ره‌وه دووره و نزیكه له سنووری هه‌رێمی ئه‌لبرتا و ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 2 هه‌زار و 400 كه‌سه و خوێندنگاكه نزیكه‌ی 175 خوێندكار له‌خۆده‌گرێت.
له كه‌نه‌دا روودانی ئه‌م جۆره رووداوانه، كه‌م و ده‌گمه‌نن. رووداوی ته‌قه‌كردن له قوتابخانه و خوێندنگاكانی كه‌نه‌دا، به به‌راورد به وڵاتانی دیكه، كه‌م و سنورداره.
PM:12:03:11/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت