له ساڵیادی شۆڕشی ئێران، له تاران دروشمی شه‌وانه دژ به خامنه‌یی ده‌وترێته‌وه
وێستگەنیوز-
به بۆنه‌ی یادی هه‌ڵگیرساندی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانه‌وه و به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك له دانیشتوانی تاران، شه‌وی سێشه‌ممه له‌سه‌ر چوارشه‌ممه، دروشمی دژ به خامه‌نه‌یی رێبه‌ری باڵای ئێرانیان وتووه‌ته‌وه.
مانگی رابردوو، خۆپیشاندانه‌كان به جۆرێك ئێرانیان هه‌ژاند كه پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه. ده‌سه‌ڵاتداران له رێگه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ركوتكردنی خوێناوییه‌وه كه تێیدا هه‌زاران كه‌س به فیشه‌كی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژران، روبه‌ڕووی خۆپیشاندانه‌كان بوونه‌وه.
له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، ژماره‌یه‌ك راپۆرتی كه‌م و سنوردار، ده‌رباره‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی دژ به هه‌ڵمه‌تی سه‌ركوتكردنه‌كان، بڵاوكراونه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته و به گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌سه‌ر هه‌ردوو پلاتفۆرمی تێلیگرام و ئێكس بڵاوكراونه‌ته‌وه، دوێنێ له كاتێكی درنگی ئێواره‌ی سێ شه‌ممه، خه‌ڵك هاتوونه‌ته به‌له‌كۆنه‌ی ماڵه‌كانیان و كۆمه‌ڵێك دروشمیان وتووه‌ته‌وه، له‌وانه مردن بۆ خامه‌نه‌یی، مردن بۆ دیكتاتۆر، مردن بۆ كۆماری ئیسلامی. به‌ڵام ئاژانسی فرانس پرێس، تا ئێستا نه‌یتوانیوه لێكۆڵینه‌وه له راستی و دروستی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه بكات.
دروشمه‌كانی دوێنێ شه‌و، هاوكات بووه له‌گه‌ڵ ئه‌و یارییه ئاگرینانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له 22ی به‌همه‌ن ئه‌نجامیانداوه، به بۆنه‌ی یادی هه‌ڵگیرساندنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران كه رێكه‌وتی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌كات، هه‌روه‌ها به بۆنه‌ی یادی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی دواهه‌مین سه‌رۆك وه‌زیرانی شا و هاتنه سه‌ر حوكمی خومه‌ینی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی.
له ساڵنامه‌ی فارسی‌دا، رۆژی 22ی به‌همه‌ن، ساڵانه له سه‌رانسه‌ری وڵات، گردبوونه‌وه‌ی به‌رفراوان بۆ پشتیوانی له رژێم به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
پێشبینی ده‌كرێت له سایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستوه‌ردانێكی نوێی ئه‌مریكا دژ به ئێران، گردبوونه‌وه‌ی ئه‌م ساڵ، گرنگی و بایه‌خی زیاتری هه‌بێت.
كه‌ناڵی "شههرك ئه‌كباتان" كه له تاران، روماڵی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كی ئه‌كباتان ده‌كات، ده‌ڵێت دوای ئه‌وه‌ی دانیشتوانی گه‌ڕه‌كه‌كه، ده‌ستیان كردووه به وتنه‌وه‌ی دروشمی دژ به حكومه‌ت. ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران هێزه ئه‌منییه‌كانیان ره‌وانه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه كردووه تاكو دروشمی "الله‌اکبر" بڵێنه‌وه.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ "هرنا" كه باره‌گاكه‌ی له ئه‌مریكایه، له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران‌دا 6 هه‌زار و 984 كه‌س كوژراون، له‌و ژماره‌یه 6 هه‌زار و 490 كه‌سیان خۆپیشانده‌ربوون و لانی كه‌م 52 هه‌زار و 623 كه‌سیش ده‌ستیگركراون.
AM:11:59:11/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت