هۆشدارییه‌كی نوێ، تره‌مپ داوا له ئێران ده‌كات خۆی له‌م "گه‌مژه‌ییه" به‌دوور بگرێت
وێستگەنیوز-
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، سه‌باره‌ت به دۆسێی ئه‌تۆمی ئێران، هۆشدارییه‌ی نوێی ئاراسته‌ی ئێران كرد.
دوێنێ سێشه‌ممه 10ی شوباتی 2026، تره‌مپ له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی "فۆكس بزنس" رایگه‌یاند، "له‌و باوه‌ڕه‌دام ئێران سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی و به‌رنامه مووشه‌كییه بالیستییه‌كه‌ی، ده‌یه‌وێت رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكات. ئه‌گه‌ر نه‌یكات، ئه‌وا گه‌مژه‌یی ده‌كات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد. "وه‌ك ده‌زانن له ئێستادا كه‌شتیگه‌لێكی زه‌به‌لاحمان به‌ره‌و ئێران كهوتووهتهڕێ، با بزانین چی رووده‌دات، له‌و بڕوایه‌دام ئه‌وان رێكه‌وتنیان ده‌وێت، له‌و بڕوایه‌دام ئه‌گه‌ڕ رێکكه‌وتن نه‌كه‌ن، ئه‌وان گه‌مژه‌ن".
تره‌مپ له لێدوانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت، "جاری رابردوو توانا ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێرانمان وێران‌كرد، با بزانین ئه‌م جاره زیاتر وێرانی ده‌كه‌ین، ئێران رێكه‌وتنی ده‌وێت، به‌ڵام به مه‌رجێك رێكه‌وتنێكی باش بێت".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "نا بۆ چه‌كی ئه‌تۆمی، نا بۆ مووشه‌ك، نا بۆ ئه‌م و نا بۆ ئه‌و".
AM:10:28:11/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت