بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس بڕیاری دا: ده‌ستبه‌رداری چه‌ك نابین
وێستگه‌نیوز –
خالید مه‌شعه‌ل سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی دوپاتیكرده‌وه كه بزوتنه‌وه‌كه‌ی ده‌ستبه‌رداری چه‌ك نابێت و "حوكمی بیانی" له كه‌رتی غه‌ززه قبوڵناكات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه خالید مه‌شعه‌ل سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی له ده‌ره‌وه رایگه‌یاند كه:
*به‌تاوان كردنی به‌رخۆدان و چه‌كی به‌رخۆدان و ئه‌وانه‌ی به‌شداری به‌رخۆدان ده‌كه‌ن قبوڵ ناكرێت.
*تا داگیركاری هه‌بێت، به‌رخۆدان ده‌بێت. به‌رخۆدان مافی گه‌لانی داگیركراوه و به‌شێكه له یاسای نێوده‌وڵه‌تی و یاسای ئیلاهی و یاده‌وه‌ری به‌كۆمه‌ڵی گه‌لان و شانازی پێوه ده‌كه‌ین.
*حه‌ماس حوكمڕانی ده‌ره‌كی به‌سه‌ر خاكی فه‌له‌ستین قبوڵ ناكات.
*پابه‌ندین به بنه‌ما نیشتمانییهكانمانهوه و لۆژیكی سه‌رپه‌رشتیكردن، ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی، یان دووباره ئینتیداب قبوڵ ناكه‌ین.
*فه‌له‌ستینی فه‌له‌ستین به‌ڕێوه ده‌بات، غه‌ززه بۆ خه‌ڵكی غه‌ززه، فه‌له‌ستینیش بۆ خه‌ڵكی فه‌له‌ستینه، ئێمه حوكمی بیانی قبوڵ ناكه‌ین.
*ئه‌م ئه‌ركه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی سه‌ركردایه‌تی گه‌لی فه‌له‌ستین به هه‌موو هێزه چالاكهكانیهوه نه‌ك ته‌نها حه‌ماس.
ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس له 10ـی تشرینی یه‌كه‌می 2025، دوای دو ساڵ له شه‌ڕێكی وێرانكه‌ر چوه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌مه‌ش به پشتبه‌ستن به پلانێكی ئه‌مریكی كه دواتر ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پشتگیری كرد.
قۆناغی یه‌كه‌می ڕێككه‌وتنه‌كه بریتی بو له ئاڵوگۆڕی بارمته‌كان له كه‌رتی غه‌ززه و ده‌ستگیركراوه فه‌له‌ستینییه‌كان له زیندانه‌كانی ئیسرائیل، و ڕاگرتنی شه‌ڕ و كشانه‌وه‌ی ئیسرائیل له ناوچه ئاوه‌دانه‌كانی كه‌رتی فه‌له‌ستین و ناردنی هاوكارییه‌كان.
قۆناغی دوه‌م له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی كۆتا بارمته‌ی ئیسرائیلی له غه‌ززه له 26ی كانوونی دووه‌م ده‌ستیپێكرد. ئه‌م قۆناغه بڕگه‌ی داماڵینی چه‌كی حه‌ماس و كشانه‌وه‌ی پله‌به‌ندی سوپای ئیسرائیل كه ده‌ستیبه‌سه‌ر نزیكه‌ی نیوه‌ی كه‌رته‌كه‌دا گرتوه، و بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزێكی سه‌قامگیری نێوده‌وڵه‌تی له‌خۆده‌گرێت به ئامانجی یارمه‌تیدان له پاراستنی ئاسایشی غه‌ززه و مه‌شقپێكردنی یه‌كه پۆلیسه فه‌له‌ستینییه‌كان.
به‌گوێره‌ی پلانه‌كه، "ئه‌نجوومه‌نی ئاشتی" به سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێكهێنراوه كه كه‌سایه‌تییه‌كانی وڵاتانی جیهان له‌خۆده‌گرێت بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی حوكمڕانی غه‌ززه، هه‌روه‌ها لیژنه‌یه‌كی ته‌كنۆكراتی فه‌له‌ستینی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری رۆژانه‌ی كه‌رته‌كه.
ئیسرائیل و ئه‌مریكا جه‌خت له‌سه‌ر داواكاری داماڵینی چه‌كی حه‌ماس و كردنی غه‌ززه به ناوچه‌یه‌كی بێ چه‌ك ده‌كه‌نه‌وه. بزوتنه‌وه‌كه‌ش باس له ئه‌گه‌ری ڕاده‌ستكردنی چه‌كه‌كانی به ده‌سه‌ڵاتێكی فه‌له‌ستینی له داهاتودا ده‌كات. به‌رپرسانی ئیسرائیل ده‌ڵێن، حه‌ماس هێشتا له نزیكه‌ی 20 هه‌زار شه‌ڕكه‌ر پێكهاتووه و نزیكه‌ی 60 هه‌زار كڵاشینكۆفی له كه‌رتی غه‌ززه‌دا هه‌یه.
PM:04:36:08/02/2026
ئه‌م بابه‌ته 216
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت