جەدعون ساعر: ئەو مووشەكانی ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی دەدات هەڕەشەیە بۆ سەر ئیسرائيل


وێستگەنیوز-

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هۆشداری دا لەوەی ئەو مووشەکە بالیستییە دوور مەودایانەی کە رێژیمی ئێران هەوڵی بەرهەمهێنانی دەدات، هەڕەشەیەكی راستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی ئیسرائیل و مەترسییەکانیشی دەگاتە وڵاتانی دیکەی ئەورووپاش.


جەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەوڵی ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی هەڕەشەیەکی ئاشکرایە بۆ سەر ئاشتی جیهانی.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، رێژیمی ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی کە تیرۆر لە دەرەوەی سنوورەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاودەكاتەوە لەوانە ئەمریکای لاتین لە رێگەی تۆڕ و هاوپەیمانەکانی لە ژمارەیەک لەناوچەكاندا.


PM:03:27:08/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت